پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی ناوه‌ندی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی عێراق له‌سه‌ر یاریگه‌ی زانكۆی به‌غداد و له ڕۆژانی 4 تا 7 ی 11 / 2020 یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی كوڕان و كچانی یانه‌كانی عێراقی به‌ڕێوه برد .
له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا كه زیاتر له 60 یانه‌ی سه‌رتاسه‌ری عێراق به‌شدار بوون و له‌سه‌ر ئاستی پێشكه‌وتوانی كچان وه‌ك هه‌میشه و بۆ نۆزده‌هه‌مین جاری له‌سه‌ر یه‌ك كچانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی توانیان نازناوه‌كه له‌ده‌ست نه‌ده‌ن و به جیاوازی 21 خاڵ له‌گه‌ڵ یانه‌ی سه‌لامی خاوه‌ن پله‌ی دووه‌م جامی عێراق یان به‌رز كرده‌وه .
هه‌روه‌ك له یارییه‌كانی دوا ڕۆژی پاڵه‌وانێتییه‌كه كچه پێشمه‌رگه‌كانی سلێمانی توانیان ئه‌م ئه‌نجامانه به‌ده‌ست بهێنن .
سێ كیلۆ مه‌تر ڕۆشتن ( مه‌شی ) تینا فارس پله‌ی دووه‌م له‌سه‌ر ئاستی تازهپیێگهیشتوان
100 مه‌تر پێشكه‌وتوان - ڕوقییه جه‌میل پله‌ی دووه‌م
هه‌ڵدانی چه‌كوش - صفا ئه‌حمه‌د پله‌ی یه‌كه‌م
به كۆتاهاتنی یارییه‌كانی ڕۆژی شه‌ممه 7 / 11 / 2020 ڕیزبه‌ندی كۆتایی یانه‌كان ده‌ركه‌وتن و له‌سه‌ر ئاستی كچانی پێشكه‌وتوان پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی بۆ نۆزده‌هه‌مین جاری له‌سه‌ر یه‌ك توانی نازناوی عێراق و جامه‌كه‌ی به‌رز بكاته‌وه .
خاڵه‌كانی سێ یانه‌ی یه‌كه‌م تا سێهه‌م به‌م شێوه‌یه بوون :
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی 140 خاڵ
سه‌لام 119 خاڵ
كازمییه 63 خاڵ