تهندروستی -
ئامادهكردنی : گوڵزار فهرهج
لە ساڵەكانی سەدەی ڕابردوەوە زانراوە كە «تا » نیشانەیەكی نەخۆشییە شەڕ كردنی جەستەی مڕۆڤە لەگەڵ نەخۆشیەكە ، ھۆكاڕەكەی بە ھۆی ئەو مادە دژە تەنانەوەیە كەلەشی مڕۆڤ دەریدەكات بۆ شەر كردن لەگەڵ نەخۆشییەكە ، مادەكان وادەكەن ڕاگری پلەی گەرمی لەشی مرۆڤ تێكبچێت ، بۆیە نەخۆشەكە لەشی گەرم دەبێت بەڵام مێشك وادەزانێ سەرمایەو لەرزی پێدێنێت لەگەڵ ئەم ڕاستییە حاشا ھەڵنەگرەدا ، ئەوەش زانراوە كە زۆربەی كات « تا» ئەنجامێكی زیادەیە و جگە لە ماندوو كردنی نە خۆشەكە زۆر سودی نیە ، ھەروەھا ئێستاش زانراوە كە نیشانەی نەخۆشییە بەڵام ھەندێك كەس ھۆكاری نەخۆشیەكە نازانن ، دەكڕێت ھەوكردنی ڕۆماتیزمییەكان بێت یان پلەی گەرمی دەورو بەر بێت یان بۆماوەیی بێت ، یان شێرپەنجە بێت ، كەواتە دەڕكڕێت ئەو «تا» یە بەھۆی ھەڵامەتێكەوە بێت دەشكڕێت بە ھۆی شێرپەنجەی خوێنەوە بێت ، بەتایبەتی ئەگەر نەخۆشییەكە گران بێت وردە وردە نەخۆشەكە بێھێز دەبێت لە پەل و پۆ دەكەوێت و ھیچی بۆ ناخورێت تەنانەت جاری واش ھەیە نەخۆش لە ھۆش خۆی دەچێت ، ھەرچەندە نەخۆشەكە لەبەر گەرما لەشی داخ بووە بەڵام سەرمایەتی و دەلەرزێ و بەتانی زیاتر بە خۆیدا دەدات ھەموو ئەمانەش پزیشك یەكلای ئەكاتەوە بە تایبەت پزیشكی ھەناوی .