پێشمه‌رگه سپۆرت -
به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری بۆ پاڵه‌وانێتیه‌كانی كوردستان و عێراق و له چوارچێوه‌ی ئه‌و ئاماده‌كاریانه‌ی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن ، تیپی كاراتێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به یارییه‌كی دۆستانه میوانداریان له تیپی كاراتێی یانه‌ی چه‌م چه‌ماڵ كرد .
مه‌به‌ست له ئه‌نجام دانی یارییه‌كه هه‌ڵسه‌نگاندنی ئاستی یاریزانانی كچان و كوڕانه و ئاماده‌كاریی یاریزانانه بۆ به‌شداری له پاڵه‌وانێتیه‌كانی كوردستان و عێراق .
سه‌باره‌ت به ئه‌نجام دانی ئه‌و یارییه دۆستانه‌یه ئه‌رسه‌لان مورادی ڕاهێنه‌ری تیپی كاراتێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، پاش ئه‌وه‌ی یه‌كێتی كاراتێی عێراق بڕیاری دا تا كۆتایی ساڵی 2020 چالاكییه‌كانی خۆی ئه‌نجام بدات ، یانه‌كانی كوردستان و شاری سلێمانی وه‌ك ئاماده‌كاری پێش وه‌خته بۆ به‌شداری له‌و پاڵه‌وانێتیانه كه‌مپی مه‌شقی و یارییه دۆۆستانه‌كانیان ده‌ست پێكرد .
ئه‌رسه‌لان ووتیشی ، وه‌ك یانه‌ی پێشمه‌رگه ئێمه‌ش بێ به‌ش نین له‌و ئاماده‌كاریانه و ده‌مانه‌وێت به شێوه‌یه‌كی زۆر باش خۆئاماده‌كاری بكه‌ین بۆ به‌شداری له‌و پاڵه‌وانێتیانه‌دا و ده‌ست پێكی ئاماده‌كاریه‌كانیش ئه‌نجام دانی مه‌شقه‌كان بوو وه به‌شداریمان بوو له پاڵه‌وانێتی دۆستانه‌ی یانه‌ی خورماڵ ، هه‌روه‌ك له‌م هه‌فته‌یه‌ش میوانداری تیپی كاراتێی یانه‌ی چه‌م چه‌ماڵمان كرد و تیمه‌كانی كوڕان و كچانمان له یارییه‌كانی كاتا و كۆمیته توانیان نمایشێكی جوانی یاریه‌كانیان بكه‌ن و هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان شاخه‌وان ئه‌حمه‌د وه‌ك ڕاهێنه‌ری كۆمیته و به‌ختیار ئه‌حمه‌د وه‌ك ڕاهێنه‌ری كاتا سودی ته‌واویان له‌م یاریه دۆستانانه بینی و هه‌ڵه‌ی یاریزانانیان دیاری كرد تا له كه‌مپی ئاماده‌كاریمان كه له ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ی داهاتوو 8 / 11 / 2020 ده‌ست پێده‌كات ئه‌و هه‌لاَنه چاك بكرێنه‌وه .
مورادی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه له دوو هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌بینه‌وه میوانی یانه‌ی چه‌م چه‌ماڵ و یاریه‌كی دیكه‌ی دۆستانه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌نجام ده‌ده‌ین و ئه‌وه‌ش بۆ سود گه‌یاندنه به یاریزانانی هه‌ردوو تیم .
له‌لایه‌كی دیكه‌وه هه‌ریه‌ك له شاخه‌وان ئه‌حمه‌د و به‌ختیار ئه‌حمه‌د ڕاهێنه‌رانی تیمه‌كانی كۆمیته و كاتای یانه‌ی پێشمه‌رگه خۆش حاڵی خۆیان نیشان دا كه یاریزانه‌كانیان زۆر به‌ره‌و پێشه‌وه چوون و دڵنیایشیان دا له ئاماده‌كاری ته‌واوی یاریزانان بۆ به‌شداری له پاڵه‌وانێتی عێراق .
له كۆتایش هه‌ریه‌ك له ئه‌رسه‌لان مورادی ڕاهێنه‌ری گشتی تیپی كاراتێی یانه‌ی پێشمه‌رگه و شاخه‌وان ئه‌حمه‌د و به‌ختیار ئه‌حمه‌د سوپاسی یه‌كێتی كاراتێی سلێمانی یان كرد بۆ سه‌رپه‌رشتی ئه‌م یارییه دۆستانه‌یه و دابین كردنی ناوبژیوانان بۆ یاریه‌كان هه‌روه‌ك سوپاسی یانه‌كه‌یان كرد له پاڵپشتییه به‌رده‌وامه‌كانیان بۆ تیپی كاراتێی یانه .