سودی‌ ڤیتامیینه‌كان بۆ جه‌سته‌


ته‌ندروستی‌ - 

ئاماده‌كردنی‌ : گوڵزار فه‌ره‌ج

چەند  پسپۆڕێكی  خۆراكی لە زانكۆی  ئەمەریكی لە  ھارڤۆرد ئاماژە  بەوە  دەكەن  كە  خواردنی  ڤیتامین  بی 12  كە بەزۆری  لە بەرھەمە  ئاژەڵیەكاندا ھەیە  سودێكی  زۆری  بۆ  بیر  ھەیەو ئەگەری  توشبون  بە  نە خۆشی  ئەلزەھایمەر  كەمدەكاتەوە .

زۆر كەس  بەدەست كەمی  ڤیتامیینەوە  دەناڵێنێت  و دەگونجێت  ئەوەش  كێشەیەكی   زۆری  بۆ  دروست  بكات  و پێویستە  بە  زوویی  خۆی  لێ  ڕزگار  بكات زۆربەی  ڤیتامیینەكان  لەناو  میوەكاندا  ھەن  ئەتوانین  بە  ئاسانی  وەدەستی  بھێنین ، خواردنی   میوەكانی  وەك ئەنەناس و كێوی  كە پڕن  لە ڤیتامین C دژی  چرچ بونی  پێست  كار  ئەكەن ، ماسی  بڕێكی  زۆر  لە  ڤیامینی   ئۆمیگا  3    تێدایەو ئەمیش  سودێكی  زۆری  ھەیە  بۆ  لەش و  پێست  ، گێزەر  پڕە  لە  ڤیتامین  A  و  كە بۆ لەش و  پێست  گرنگە ، قەرنابیت  سودێكی زۆری ھەیە پڕە  لە  ڤیتامین C  و E كە خانەكانی  لەش و  پێست  دەپاڕێزن  ، شلیك  دەوڵەمەندە   بە پێكھاتەیەك  بەناوی  تڕشەڵۆكی مالیك  كە توانای  سپیكردنەوەی ھەیە كەلە زۆربەی  ھەویرەكانی  ددان شۆردندا  بەكاردێت .

ڤیتامین C  كەلەناو ئەم میوەیەدا  ھەیە  دەبێتە ھۆی لابردنی  كلسی  دان ، كەرەوز  ڤیتامین  c  تێدایە   كەبۆ بەرھەم  ھێنانی   كۆلاجین و  پاككردنەوەی پێست و پاراستنی  بەسودە ، كەرەوز   پرە  لە ڤیتامین  k  و  كانزا  جۆر بە جۆرەكانی   كالسیۆم و  پۆتاسیۆم و  مەنگەنیز و  ئاسن و  زینگ  مسی  تێدایە   كە  ئەمانە  ھەموو  بەشدارن  لە دروست كردنی  خانەكانی  لەش  و  پاراستنی   بەھۆی  ئەو  ڕێژە زۆرەی  مس   كە لە پێكھاتەی  كەرەوزدایە   ڕەنگی  قژ  جوان و بریقەدار  دەكات جگە  لەو  ڤیتامینانەی  باسمان  كرد  ڤیتامینەكانی  B9 زۆر  بەگرنگ  دەزانن و  داوا لە ھاوڵاتیان دەكەن  ئەو  خۆراكانە  بخۆن  كە دەوڵەمەندن  بەو  ڤیتامینانە   كەلە   كێوی  پڕتەقاڵ و  سپێناغ و  چەرەساتەكاندا  ھەیە    .


PM:07:29:06/11/2020




ئه‌م بابه‌ته 1012 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌