پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی شه‌تڕه‌نجی سلێمانی به هاوكاری یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه پالاَوتنی دووه‌م و كۆتایی به به‌شداری 14 یاریزانی شاری سلێمانی و له نێو هۆڵی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ده‌ست پێكرد .
ساسان عه‌بدول غه‌نی سه‌رۆكی لقی سلێمانی یه‌كێتی شه‌تڕه‌نج تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه پالاَوتنی یه‌كه‌م 7 یاریزان سه‌ركه‌وتنی مسۆگه‌ر كرد و له‌م پالاَوتنه‌ش كه دووه‌م پالاَوتن و دوا پالاَوتنه دوو یاریزان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست ده‌هێنن كه كۆی گشتی یاریزانان ده‌بێته 12 یاریزان بۆ قۆناغی كۆتایی .
هه‌روه‌ك سه‌رۆكی یه‌كێتی شه‌تڕه‌نجی سلێمانی ئاماژه‌ی پێدا كه یارییه‌كانی پالاَوتنه‌كه ماوه‌ی 5 ڕۆژ ده‌خایه‌نێت و به حه‌وت جه‌وله و به شێوازی سویسری یارییه‌كانی به‌ڕێوه‌ده‌چن .
جێگه‌ی باسه له‌م پالاَوتنه‌دا دوو كیژه یاریزان به‌شدارن و شان به شانی كوڕه یاریزانان ململانێی گه‌یشتن به ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی سلێمانی ده‌كه‌ن .