ئاسیا عه‌زیز - كیژه پاڵه‌وانی یانه‌ی پێشمه‌رگه -
فۆتۆ:ئیبراهیم یه‌شار
پێشمه‌رگه سپۆرت -
شاری به‌غداد و یاریگه‌ی زانكۆ به‌هێزترین پاڵه‌وانێتی سالاَنه‌ی یه‌كێتی ناوه‌ندی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی عێراقی له خۆگرت و له یه‌كه‌م ڕۆژی یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ش كچانی پێشمه‌رگه توانیان ته‌واوی ئه‌نجامی یارییه‌كانی به‌شدار بوون تێیدا به نازناوه‌كانی شادبن و میدالیاكانیان له ده‌ست نه‌دا .
پاڵه‌وانێتیه‌كه پڕ له ململانێی یاریزانانه بۆ ده‌ست كه‌وتنی زۆرترین خاڵ و به‌رز كردنه‌وه‌ی جامی یه‌كه‌می ئه‌م وه‌رزه و هه‌روه‌ك له پاش كۆتاهاتنی یارییه‌كانی یه‌كه‌م ڕۆژ ئه‌نجامی یاریزانانی پێشمه‌رگه به‌م شێوه‌یه بوو .
لەئاستی پێشەكەوتوانی کچان
یٔامال خزر ٨٠٠م پلەی یەکەم
چاوان بھاالدین یەك باز پلەی یەكەم
نەورۆز ئه‌حمد یەك باز پلەی دووەم
مریم عبدالحمید بازی بەرز پلەی یەكەم
صابرین كازم پلەی سێیەم فرێدانی قوڕص پلەی چوارەم فاتمە غزیز
ئه‌ڤین سه‌عید ٤٠٠م پلەی یەكەم
لاوانی كچان
ئاسیا عزیز پلەی یەكەم لە ھەڵدانی ڕمح
بەھار ئه‌حمه‌د پلەی یەكەم لەیەك باز
تازەپێگەيشتوانی كچان
ھۆنیا عمر پلەی یەكەم لەھەڵدانی سقل
دییە نزار پلەی یەكەم لە یەك باز
بەلێن ئیبراھیم پلەی دووەم لەیەك باز تاكه یاریزانی كوڕانی یانه‌ی پێشمه‌رگه كه له‌سه‌ر ئاستی تاك به‌شداره
به‌و ئه‌نجامانه‌ش كچانی پێشمه‌رگه وه‌ك هه‌میشه توانیان زۆرترین ئه‌نجام و ده‌ست كه‌وت به‌ده‌ست بهێنن ، له شاری به‌غداوه و له په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا نزار ئه‌كره‌م ڕاهێنه‌ری تیپی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌ی پێشمه‌رگه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، سوپاسی خوای گه‌وره ده‌كه‌ین كه له نێو ململانێیه‌كی به‌هێزی یارییه‌كان سه‌ركه‌وتووی كردین و توانیمان زۆرترین نازناوی یه‌كه‌م ڕۆژ به‌ده‌ست بهێنین .
هه‌روه‌ك نزار ئاماژه‌ی پێدا كه ماندوو بوونی هه‌ریه‌ك له خاتوو شه‌مام سه‌مه‌د و كاكه ڕه‌نجده‌ر قادر وه‌ك ڕاهێنه‌ران و هه‌وڵی یاریزانان چنینه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌نجامانه بوو كه ماوه‌یه‌كی به‌رچاوه هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ین و خۆمانی بۆ ماندوو ده‌كه‌ین .
جێگه‌ی باسه بڕیاره یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی كوڕان و كچانی یانه‌كانی عێراق له ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو 7 / 11 / 2020 به كۆتابێت و خاوه‌ن زۆرترین خاڵیش جامی یه‌كه‌می پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ی پێده‌درێت .