پێشمه‌رگه سپۆرت -
یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه مه‌راسیمێكی بۆ ڕۆحی كۆچكردوو كاپتن عه‌تا حه‌مه ساڵح ڕێك خست و تاجه گوڵینه‌ی ڕێز و وه‌فا له‌سه‌ر وێنه‌ی ئه‌و ڕاهێنه‌ره دانرا .
پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 5 / 11 / 2020 و پێش ده‌ست پێكی یاری نێوان یانه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و سه‌رچنار و له چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق و به ئاماده‌بوونی مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و شێرزاد محه‌مه‌دی سكرتێر و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی و خێزان و خانه‌واده‌ی دكتۆر عه‌تا حه‌مه ساڵح مه‌راسیمێكی تایبه‌ت بۆ ئه‌و ڕاهێنه‌ره كۆچكردووه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه ڕێكخرا .
له‌و مه‌راسیمه‌دا و دوای خوێندنی سوره‌تی فاتیحه له‌لایه‌ن ئاماده‌بووان ، ڕاهێنه‌ران و یاریزانان و خانه‌واده‌ی كۆچكردوو تاجه گوڵێنه‌ی ڕێز و وه‌فایان له‌سه‌ر وێنه‌ی كاپتن عه‌تا دانا‌و هه‌مووان یادی ئه‌و كادیره دڵسۆزه‌یان به زیندووی له ڕۆحیان چاند و دووپاتیان كرده‌وه دكتۆر عه‌تا كه ڕاهێنه‌رێكی دڵسۆز و به وه‌فا بوو بۆ هه‌میشه له یادی ناكه‌ن و خۆشه‌ویستییان بۆ ئه‌و هاوڕێ یه‌یان دووپات كرده‌وه.