پێشمه‌رگه سپۆرت -
پاش ده‌ست به كار بوونی ستافی مه‌شقی فێرگه‌ی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و به مه‌به‌ستی پێگه‌یاندنی نه‌وه‌یه‌كی نوێ له یاریزانانی شاری سلێمانی ، ده‌سته‌ی ڕاهێنه‌رانی فێرگه‌كه ئاگاداری ئه‌و یاریزانانه ده‌كات كه ته‌مه‌نییان له ساڵی 2003 به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌یه له كاتژمێر 10:00 ی سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو 7 / 11 / 2020 و له نێو هۆڵی داخراوی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له پشت پارێزگه‌ی سلێمانی ئاماده‌بن به‌مه‌به‌ستی تاقیكردنه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندن .
بۆ زانیاری زیاتر ده‌توانن په‌یوه‌ندی بكه‌ن به ژماره ته‌له‌فۆنی 07701511954 .