پێشمه‌رگه سپۆرت -
یارییه‌كانی خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق كۆمه‌ڵه‌ی سلێمانی به‌رده‌وامی هه‌یه‌و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا و پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 5 / 11 / 2020 و له هه‌فته‌ی دووه‌می یاریه‌كانی پالاَوتنه‌كه ، یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له‌سه‌ر یاریگه‌ی فه‌رمانده‌یی میوانداری له یانه‌ی سه‌رچنار كرد .
له‌و یاریه‌دا یاریزانانی پێشمه‌رگه به ئاستێكی به‌رز بینران و توانیان له 90 خوله‌كی كاتی یاسایی یارییه‌كه 6 گۆڵ تۆمار بكه‌ن و له به‌رامبه‌ریشدا یانه‌ی میوان ته‌نیا گۆڵێكیان تۆمار كرد .
به‌و ئه‌نجامه‌ش پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی توانی سێ خاڵی گرنگی هه‌فته‌كه به‌ده‌ست بهێنێت .
گۆڵه‌كانی یانه‌ی پێشمه‌رگه له ڕێگه‌ی یاریزانان ( هێمن ڕزگار به سێ گۆڵ ، ئه‌حمه‌د وه‌هاب ، باكۆ عومه‌ر و ئالان كاوه ) وه تۆمار كران و تاكه گۆڵی یانه‌ی سه‌رچناریش فه‌رمانی یاریزانی ئه‌و یانه‌یه تۆماری كرد .