پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی نیشان شكێنی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه پاڵه‌وانی عێراق له یاری تفه‌نگی كچان بۆ هه‌ردوو ئاسته‌كانی تیم و تاك جامی یه‌كه‌می عێراق یان هێنایه‌وه شاری سلێمانی و پێشكه‌شی جێگری سه‌رۆكی یانه‌یان كرد .
ئێواره‌ی ڕۆژی سێ شه‌ممه 3 / 11 / 2020 و له نێو باره‌گه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و به ئاماده‌بوونی هه‌ریه‌ك له مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه و شێرزاد محه‌مه‌دی سكرتێر و خاتوو كه‌لسوم محه‌مه‌د ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی پێشوازی كرا له تیمی كچانی نیشان شكێنی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه كه توانیان نازناوی عێراق له مێژووی خۆیان تۆمار بكه‌ن و سێ یاریزانی تیمه‌كه‌ش وه‌ك یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق دیاری كران .
له‌و دیداره وه‌رزشییه‌دا و سه‌ره‌تا مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه پیرۆزبای له ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتیار و ڕاهێنه‌ر و كیژه یاریزانان كرد كه توانیان له پاڵه‌وانێتیه‌كی وا به‌هێزدا كه ململانێی توندی یانه‌كانی عێراق له كۆی 24 یانه كیژه پاڵه‌وانانی پێشمه‌رگه ئه‌و نازناوه‌یان به‌ده‌ست هێناوه ، هه‌روه‌ك پاڵپشتی كارگێڕی یانه‌ی بۆ دووپات كردنه‌وه و هیوایی خواست ئه‌نجامی باشتر و باشتر به‌ده‌ست بهێنن و له مه‌شقه‌كانیان دانه‌بڕێن .
دواتر شۆڕش محه‌مه‌دی ڕاهێنه‌ری تیپه‌كه سوپاسی یانه‌كه‌یانی كرد بۆ ئه‌و پاڵپشتی و هاوكارییه به‌رده‌وامانه و به‌ڵێنیان دووپات كرده‌وه كه هه‌رده‌م له هه‌وڵی به‌ده‌ست هێنانی نازناو ده‌سته‌كه‌وته‌كانبن .
له كۆتایش جامی یه‌كه‌می عێراق له یاری تفه‌نگی تیم پێشكه‌ش به مه‌حمود ئه‌حمه‌د مورادی جێگری سه‌رۆكی یانه كرا .