وەرزش نەكردن و زیانەكانی قەڵەوی



ته‌ندروستی‌ - 

ئاماده‌كردنی‌ : گوڵزار فه‌ره‌ج

توێژینەوەیەكی  یٔیسرایٔیلی زیانێكی دیكەی قەڵەوی  دەردەخات  و یٔەوەی  خستە  روو  كە یٔەو كەسانەی  لەساڵانی  ھەرزەكاریدا  كێشیان  زیادە لەساڵانی  دواییاندا  یٔەگەری توشبوونیان  بە  كێشەی  زیرەكی و توانای  بیركردنەوە زیاترە ، توێژینەوەكە  لە زانكۆی  ھیبرۆ یٔەنجامدرا لەڕێی  چاودێری بەردەوام  و بەكارھێنانی  تاقیكردنەوەی  تایبەت بۆ  ھەڵسەنگاندنی  یٔاستی  زیرەكی  دەریخست  كە یٔەوكەسانەی  پێش تەمەنی بیست  ساڵی  توشی  قەڵەوی  دەبن ، لەدوای تەمەنی  ٤٨  سالیەوە  یٔەگەری توشبونیان  بە كێشە  لە توانای  بیركردنەوەو  تێگەشتن  زیاترە ، توێژینەوەكان  دەریان  خستووە  وەرزش نەكردن و  نەجوڵان  ھۆكاڕێكی سەرەكییە  بۆ  كەڵەكە  بونی  چەوریی  زیانبەخشەكان و  ڕێگە یٔەگڕێت لە  تەندروست  بونی  لەش  و  كاریگەریشی  لە داھاتودا  لەسەر  مڕۆڤ  زیاتر دەبێت ، ھەموو كات  یٔەبێت  خۆمان  ڕابێنین  لەگەڵ  یٔەنجامدانی  وەرزش و  خواردن و  خۆراكی  تەندروست  و ڕێجیم  كردن  گەرچی  بە  شێوەیەكی  كەمیش  بێت ، توێژەرەكان و  پزیشكان  ھۆشداریان داوە  لەوەی كە كێشی زیادە تەمەنی  مڕۆڤ بەنزیكەی  ساڵێك  كەم دەكاتەوە، لەكاتێكدا  قەڵەوی  تەمەنی  مڕۆڤ  بە نزیكەی  سێ ساڵ  كەم  دەكاتەوە ، یٔەوەش  بە بەراورد  بەوكەسانەی كە  كێشی  مامناوەندو  یٔاسییان  ھەیە .


PM:07:39:03/11/2020




ئه‌م بابه‌ته 1948 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌