تهندروستی -
ئامادهكردنی : گوڵزار فهرهج
سەرمای زستان چەند گۆرانكاریەكی فیزیۆلۆجی لە جەستەدا دروست دەكات كە ڕێگە خۆشكەرن بۆ بەرزبونەوەی فشاری خوێن و رودانی جەڵتەی مێشك و دڵ ، پزیشكانی ھیندی وایان بە پۆرتالی ئیندیا تایمز گوتوە .
د. ئاشوتوش دوبی ، پزیشكی ھەناوی لە ھندستانەوە دەڵێ : دابەزینی پلەی گەرمی دەبێتە ھۆی بەرزبونەوەی فشاری خوێن و چالاك بونی پڕۆسەی زیندە پاڵ ، ئەوەش فشارێكی زۆر دەخاتە سەر ئەندامەكانی جەستە ، سەرما دیواری بۆریەكانی خوێن كرژدەكات جەستەش خۆی زۆر ماندوو دەكات تاكو گەرمی زۆر دروست بكات بۆ روبەروبونەوەی وەرزی سەرما و فشارێكی زۆر لەسەر ئەو بۆریە كرژبوانە دروستدەكات ئەوەش ڕێگە خۆش دەكات بۆ ڕودانی جەڵتەی دڵ و مێشك ، جەڵدەی دڵیش ھەروەھا لە زستاندا دوو ھێندە زیاد دەكات ، پڕۆفیسۆر ئاركەی ساران ، سەرۆكی پێشوی بەشی دڵ لە زانكۆی پزیشكی كینگ جۆرج دەڵێ : لە زستاندا خوێن خەسترو لینجتر دەبێت ، ئەوەش كڵۆبونی خوێن زیاتر دەكات .
د. ئابێشك شوكلا ، پزیشكی پسپۆری بەساڵاچوان دەڵێ كەسانی بەتەمەن دەبێ زۆرتر ئاگاداری تەندروستیان بن لەزستاندا ئاستی كۆلیستڕۆڵی خوێن بەرز دەبێتەوە پەتا زستانییەكانیش پڕۆسەی ھەوكردن لە جەستەدا تاودەدەن ئەوەش ھانی تەقین و دەرچوونی كڵۆكانی خوێن دەدات كە ھەریەكە لە جەلتەی مێشك و دڵ زیاد دەكات .