وەرزشكردن و خۆدانە بەر خۆر



ته‌ندروستی‌ - 

ئاماده‌كردنی‌ : گوڵزار فه‌ره‌ج

نوێ كاری  بكە  لە  وەرزش  ، واتە  بێجگە  لە  وەرزشی ئاسایی  ڕۆژانە  ڕێرەوكردن  بە پێ و  خۆدانە  بەر  تیشكی  خۆر  بەشێوەیەكی  سنوردار  ئەمەش  ھەر  پێویستیەكی  ڕۆژانەیەو گرنگیەكی  دیكەیە كە  پێویستە بۆ  جەستە چونكە  كاتێك  تیشكی  خۆر  بەر  پێستی  مرۆڤ  دەكەوێت كۆلیستڕۆڵی  خوێن   دەگۆڕێت بۆ  ھایدڕۆكسی  ڤیتامین D3 و پاشان  دەگۆڕێت  بۆ كەلسیدیۆل  و لە كۆتاییدا  دەبێتە  ڤیتامین D  و  كۆڵیستڕۆڵی   نێو  خوێنیش  كەم  دەكاتەوە  كاریگەری  لەسەر  جگەرو  گورچیلە  دادەنێ و بە تەندروستی  دەیانھێڵێتەوە ، ڤیتامین D   ناسراو  بە ڤیتامینی  ھەتاو  دەتوانڕێت  لە   تیشیكی  خۆرەوە   وەربگیڕێت  ،  بەوەی  گەر  ڕۆژانە  نەش  توانرێت  وەرزش بكرێت  چەند  چالاكی وجوڵەیەكی  كەم ئەنجامبدڕێت  لەبەر  تیشكی  خۆر  كە ئەویش  لە  سنور  دەرنەچێت بۆ  بەدەستھێنانی  بڕێكی  پێویست  لە  ڤیتامین  كە جەستە  پێویستێ  پێیەتی  بۆ تەندروستی ئێسك چونكە  ڕۆڵێك  گرنگی  دەبێت لە بەكارھێنان و سود  وەرگرتن   لە كانزای  كالسیۆم   بۆ  جەستەو   ھێشتنەوەی  ئاستی  فسفۆر  لە خوێندا كە كەمی  ئەو  جۆرە ڤیتامینە  لە  مناڵ  و  بەتەمەنەكاندا  ئەبێته‌ ھۆی  دروست بونی  ئێسكە  نەرمە ھاوكات  دەبێتە  ھۆی كەم  پتەوی  ئێسك  ، كە پێی  دەگوتڕێت  ئۆستۆمالاسیا  كە دەبێتە  ھۆی  كەم  ھێزی ئێسكی  بربڕەی پشت و ئێسكی  ڕان و  ئێسكی  بازوو  .



PM:08:29:01/11/2020




ئه‌م بابه‌ته 1424 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌