ماددەی كافەین دژی جەڵتەیە ؟



ته‌ندروستی‌ - 

ئاماده‌كردنی‌ : گوڵزار فه‌ره‌ج  

بەپێی  ئەنجانی  توێژینەوەیەكی پزیشكی  دەركەوتوە    ئەو  خواردنانەوەی   دەوڵەمەندن  بە مادەی  كافەیین و  بڕێكی  زۆری  ئەو  ماددەیە كە لە پێكھاتەكەیدا  ئەگەری  توشبوون  بە جەڵتە  كەمدەكەنەوە   توێژینەوەكە  لە  سوید   ئەنجامدراوە   و ئاشكرای  كردوە ئەو كەسانەی  كە بە شێوەیەكی  بەردەوام   و بێ زیادە رۆیی    خواردنەوەی دەوڵەمەند  بەكافایین   دەخۆنەوە ئەگەری  توشبونیان  بە جەڵتەی مێشك بە ڕێژەیی لەسەدا  پانزە  كەمدەبێتەوە ئەمەش  بەراورد  بە و كەسانەی     كەمترین  كات   خواردنەوەی  دەوڵەمەند بە  كافەیین  دەخۆنەوە .

پسپۆرەكان  ھۆكاری ئەو حاڵەتە دەگەرێنەوە   بۆ ئەوەی  خواردنەوە پڕ  كافایینەكان  بڕێكی زۆر مادەی  فلافۆنید   لە   پێكھاتەكەیدا  ھەیە ئەوەش وەك مادەیەكی  دژە ئۆكسید  ڕێگری  لە ئەگەری  توشبوون  بە  جەڵتەو  ڕێژەی  كۆلیستڕۆڵیش  كەمدەكاتەوە  گرنگترین  خواردنەوە دەوڵەمەندەكانیش  بە كافایین  بریتین  لە  چاو  قاوە بەڵام  پێویستە  ئەو  برەی  دەخوڕێتەوە  لە نێوان   دوو بۆ  سێ كوپدا بێت چونكە   خواردنەوەی بڕێكی  زۆر لە  چاو  قاوە  سودەكەی  دەگۆڕێت  بۆ  زیان .



PM:07:04:31/10/2020




ئه‌م بابه‌ته 1636 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌