پێشمه‌رگه سپۆرت -
بڕیاره ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه 1 / 11 / 2020 و له یه‌كه‌م هه‌فته‌ی یارییه‌كانی خولی پله یه‌كی عێراق كۆمه‌ڵه‌ی باكور ، تیپی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له‌سه‌ر یاریگه‌ی یانه‌ی نه‌ورۆز ببێته میوانی ئه‌و یانه‌یه .
سه‌باره‌ت به به‌شداری تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و ئاماده‌كاری یاریزانانی تیپه‌كه بۆ به‌شداری له یارییه‌كانی ئه‌و خوله ، ویسام محه‌مه‌د بازگ سه‌رپه‌رشتیاری تیپی تۆپی پێی یانه‌كه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، ئێمه وه‌ك یانه‌ی پێشمه‌رگه سالاَنه بههشداری له خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق ده‌كه‌ین ، وه بۆ ئه‌م ساڵیش زیاتر به پێكهاته‌یه‌كی لاوانه‌وه به‌شدارین و ده‌مانه‌وێت سود له توانای یاریزانه لاوه‌كان ببینین تا خۆسهلمێنهر بن و زیاتر خوله به‌هێزه‌كان ببینن .
ویسام ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ماوه‌یه‌كی كه‌مه ئاماده‌كاریان ده‌ست پێكردووه و ئه‌وه‌ش به‌هۆی بلاَو بونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه و هه‌ربۆیه كاتی زیاتریان پێویسته وه‌ك ئاماده‌كاری و به دڵنیایش ئاماده‌كاری ته‌واو بۆ خولی كوردستان ده‌كه‌ین له‌م ماوه‌یه‌ی كه له بهردهمانه و پێكهاته‌ی ته‌واوی یارییه‌كان دیاری ده‌كه‌ین چونكه بۆ خولی كوردستان كاتی زیاترمان له پێشه .