پێشمه‌رگه سپۆرت -
یارییه‌كانی خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق له ژێر ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان و بێ ئاماده‌بوونی جه‌ماوه‌ر به‌رده‌وامی ده‌بێت و بڕیاره هه‌فته‌ی دووه‌می قۆناغی یه‌كه‌می یارییه‌كان ئه‌نجام بدرێت .
ڕۆژی هه‌ینی 30 / 10 / 2020 به ئه‌نجام دانی پێنج یاری هه‌فته‌ی دووه‌می یارییه‌كان ده‌ست پێده‌كات و تێیداو نه‌جه‌ف میوانداری له نه‌فت وه‌سه‌ت ده‌كات و هه‌روه‌ك سه‌ماوه و مینا له‌سه‌ر یاریگه‌ی سه‌ماوه به یه‌ك ده‌گه‌ن .
ئه‌مه‌و حدود ده‌بێته میوانی كاره‌با و زه‌وراو نه‌فتیش له‌سه‌ر یاریگه‌ی زه‌ورا ڕوبه‌ڕوی یه‌كدی ده‌بنه‌وه ، هه‌رچی شوڕته و ئه‌مانه به‌غدایه له‌سه‌ر یاریگه‌ی شه‌عب به یه‌ك ده‌گه‌ن .
هه‌ر له یارییه‌كانی هه‌فته‌ی دووه‌م :
شه‌ممه 31 / 10 / 2020
سه‌ناعات كاره‌بائیه × ته‌ڵه‌به
هه‌ولێر × زاخۆ
نه‌فت به‌سره × قوه جه‌ویه
یه‌ك شه‌ممه 1 / 11 / 2020
كه‌رخ × قاسم
نه‌فت میسان × دیوانیه