وەرزش و میوە یادەوەری بەھێز دەكەن



ته‌ندروستی‌ - 

ئاماده‌كردنی‌ : گوڵزار فه‌ره‌ج

ھەر  ھەنگاوێك  بۆ  وەرزش  بنرێت گرنگە مەرج نییە وەرزشێكی  دیاری  كراو  بێت بەڵكو  بەپێی  حەزو  ئارەزووەكان ئایا  مەلەكردن  بێت  یان   یاری  ئاسن  یاخود یاری باسكە و  ھەموو  جۆرەكانی  دیكە  گرنگ  جوڵانی جەستە بێت ، ئەگەر وەرزش   گرنگی   خۆی  ھەبێت میوەو  سەوزەش  كاریگەری  زۆری ھەیە  بەھەمان  شێوە  لەسەر  جەستە  ، بەھەردووكیان  ھاوسەنگی  لە لەشدا پێك دێنن و جەستەیەكی  تەندروست  دەبەخشن توێژەوەكان  لە زانكۆی    جۆرجیای  ئەمەریكاییەوە، توێژینەوەیان كردوەو  لە ئەنجامی  توێژینەوەكەدا  سەلماندویانەكە : بەگشتی   سەوزەو  میوە  و  وەرزشكردن    تواناكانی  مێشك  زیاد  دەكەن و لەقۆناغی  بەساڵاچواندا  پاشەكشە دەكەن ، كۆمەڵەی  مێشك و  دەماری نێو دەوڵەتی  ئاژانسی  ئەنادۆڵ  ئاماژەی  پێكردوە و دەڵێ  ئەوەی  گرنگیدان  بە سەزەو  میوە دەدات مادە گەلێكن  كە بە  «كارۆتینەكان » ناسراون پالپشتی  فڕمانی  مێشك  دەكەن بە تایبەتی  لە  بەساڵا  چواندا   ھەروەك   دژە   ئۆكسانەكان  كە بۆ   بینایی  چاو بەسودن ئەو مادەی  كارۆتینەی  كەلەشدا  ھەبێت   بەھۆی  خواردنی  زۆری  میوەو بە ماندوبونێكی كەم   مێشك  ھەمان  چالاكی  ھزری    ئەنجامدەدات بەتایبەت  لەرووی  یادەوەری و  پاراوی زمان ، ئەوانەشی  كە  گرنگی  بە  وەرزش و   خواردنی  میوە  نادەن  ناچارن فشارێكی  زۆر بخەنە   سەر مێشكیان  و چەندین  ناوچەی  مێشكیان    ماندو  بكەن   بۆ ئەوەی  وشەو چالاكیەكانی  ژیانیان  بیر  بكەوێتەوە     .


PM:10:17:29/10/2020




ئه‌م بابه‌ته 1724 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌