گونجاوترین شێوازی ڕاكردن



ته‌ندروستی‌ - 

ئاماده‌كردنی‌ : گوڵزار فه‌ره‌ج

دكتۆر  جەیمس  ئوكیفی توتیژینەوەیەكی  كرد  لە  پەیمانگای پینیز یلڤانیای  وڵاتی  ئەمەریكا  و رایگەیاند  و   پێی وایە كە وەرزشی زۆر  دەبێتە  ھۆی  ئارەقكردن و داپۆشینی جەستەو  زیانی  ھەیە  لەبەر ئەوەی  پێویستە ھەفتەی   دوو تا  سێ كاتژمێر بە ھێواشی  ڕاكردن  بكرێت و بەسود  دەبێت  بۆ  فشاری خوێن و  كۆلیستڕۆڵی لەش بەڵام  لە  نوێترین  توتژینەوەدا  دەركەوتووە ئەو كەسانەی   زۆر  رادەكەن   تەمەنەیان كورت دەبێت   وەك  ئەوەی  ڕانەكەن  ھەروەھا توینەوەكە  ئەوەشی  ئاشكرا  كرد  پێویستە  شێوازی  ڕاكردن  ڕێكخراو بێت و    زۆر نەبێت  چونكە   ئەوانەی   زۆر  ڕادەكەن  و ئەوانەی  ڕاناكەن   تەمەنیان  كورت  تر  دەبێت  لەوانەی  بڕێكی  گونجاو  دیاری كراو  رادەكەن  بەشێوەیەكی  كاتی  ڕاكردن  ھەفتەی   دوو  تا  سێ كاتژمێر   بێت .

توێژینەوەكەش  لەسەر   ٣٨٠٠ كەس  كراوە  كە  ڕادەكەن كە  تێیدا  ھەردوو  رەگەزی  نێرو  مێ  لە  خۆ  دەگڕێت   و  تەمەنیان    بە ڕێژەیی  ٤٦  ساڵە لەو  توێژینەوەیەدا  دەركەوتوە  لە  نزیكەی  لە  سەدا   حەفتای  ڕاكەرەكان   دەلێن  ھەفتەی   زیاتر  لە  ٢٠ میل  رادەكەن  دەركەوتوە   ئەوانەی    زۆر  ڕادەكەن  زیانی‌ زیاتر به‌ر جه‌سته‌یان ده‌كه‌ویت له‌وه‌ی‌ سود ببینن له‌و مه‌شقانه‌ .


PM:06:53:28/10/2020




ئه‌م بابه‌ته 1408 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌