پێشمه‌رگه سپۆرت -
له درێژه‌ی چالاكییه‌كانی خۆیدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وه‌رزشی سلێمانی به هاوكاری لقی سلێمانی یه‌كێتی مه‌له‌وانی و مه‌له‌وانگه‌ی دێرین پاڵه‌وانێتی كراوه‌ی مه‌له‌وانی بۆ یانه‌كان ڕێك ده‌كات .
بڕیاره یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه له كاتژمێر 9:00 ی سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو 31 ی 10 / 2020 و له نێو مه‌له‌وانگه‌ی دێرین له گه‌ڕه‌كی شه‌كره‌كه ده‌ست پێبكات و تێیداو هه‌ردوو ئاسته‌كانی كوڕان و كچان بۆ ( تازه‌پێگه‌یشتوان ، لاوان و پێشكه‌وتوان ) به‌شداری ده‌كه‌ن.
ئه‌مه‌و له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا یاریزانانی پێشمه‌رگه به‌شداری ده‌كه‌ن و دڵگیر كه‌ی خه‌سره‌و ڕاهێنه‌ری تیپی مه‌له‌وانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌ش له باره‌ی به‌شداری تییپه‌كه‌یان تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، ئێمه وه‌ك دڵسۆزێكی وه‌رزش و وه‌ك یانه‌ی پێشمه‌رگه هه‌رده‌م له هه‌وڵی سه‌ركه‌وتن بوین و ده‌مانه‌وێت خۆبه‌خشانه كار بۆ ئه‌نجام و ده‌ست كه‌وت له یانه‌كه‌مان بكه‌ین ، ڕاهێنه‌ری تیمی مه‌له‌وانی یانه‌ی پێشمه‌رگه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه به سوپاسه‌وه یانه‌كه‌یان هه‌رده‌م پاڵپشتیان بوون و بۆیه ئه‌مان وه‌ك تیمی مه‌له‌وانی له جێگه‌ی ئه‌و متمانه‌یه بن و بۆ ئه‌و ئه‌نجامانه یاری ده‌كه‌ن و به‌شداری سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتیه‌كان ده‌كه‌ن تا جامی یه‌كه‌مییه‌كان به‌ده‌ست بهێنن .
خاتوو دڵگیر ڕاهێنه‌ری تیمی مه‌له‌وانی یانه‌ی پێشمه‌رگه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه بۆ ئاسته‌كانی كوڕان و كچان به‌شداری ده‌كه‌ن و ئاماده‌كاری ته‌واویشیان هه‌یه .