پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردووی خولی بژارده‌ی باله‌ی یانه‌كانی عێراق ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ به‌شداری له خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق بۆ وه‌رزی 2020 - 2021 ، ئه‌مه‌و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا و به‌مه‌به‌ستی سه‌ردانی و پاڵپشتی له یاریزانانی تیپه‌كه ، به‌ڕێز جه‌مال ڕه‌شید محه‌مه‌دی سه‌رۆكی یه‌كێتی باله‌ی سلێمانی له سه‌ردانێكی مه‌یدانی دا مه‌شق و ئاماده‌كاری تیپه‌كه‌ی به‌سه‌ر كرده‌وه .
له‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌دا كه له‌لایه‌ن دكتۆر عه‌لی ته‌ها كاپتنی تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه و ئه‌رده‌لاَن محه‌مه‌د یاریده‌ده‌ری ڕاهێنه‌ر و یاریزانان پێشوازی كرا سه‌ره‌تا سه‌رۆكی یه‌كێتی باله‌ی سلێمانی خۆش حاڵی خۆی پیشان دا كه تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه له‌سه‌رده‌می كۆرۆنادا و له‌م باره ته‌ندروستییه‌ی ولاَتی تێكه‌وتووه ئه‌وان دڵسۆزانه و خه‌م خۆرانه مه‌شق و ئاماده‌كاری به شێوه‌یه‌كی چڕ ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ده‌یانه‌وێت دووباره له خولی ئه‌م وه‌رزه‌ی باله‌ی پله نایاب و بژارده‌ی عێراق ئه‌نجامی به‌رچاویان هه‌بێت ، هه‌روه‌ك وه‌ك سه‌رۆكی لقی سلێمانی پاڵپشتی بۆ تیپه‌كه‌ی نوێنه‌ری سلێمانی دووپات كرده‌وه و هیوایی سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن .
دواتر دكتۆر عه‌لی ته‌ها به ناوی تیپه‌كه‌یانه‌وه وێڕایی به‌خێرهێنان له سه‌رۆكی یه‌كێتی باله‌ی سلێمانی سوپاسی كرد له پای ئه‌و دڵسۆزی و به‌ده‌مه‌وه‌هاتنه‌ی وه‌ك كه‌سایه‌تیه‌كی وه‌رزشی شاری سلێمانی و هه‌م وه‌ك سه‌رۆكی یه‌كێتی باله‌ی سلێمانی كه بێ گوێدانه جیاوازییه‌كان كار بۆ به‌ره‌و پێش چوونی یارییه‌كه ده‌كات و پاڵپشتی له ته‌واوی یانه و تیپه‌كان ده‌كات .
جێگه‌ی باسه تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه به‌رده‌وام له مه‌شق و ئاماده‌كاری دایه و بڕیاره له سه‌ره‌تایی مانگی 12ی 2020 به‌شداری له یه‌كه‌م قۆناغی خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق بكات .