پێشمه‌رگه سپۆرت -
پاش ئه‌وه‌ی یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق بڕیاری دا به ئه‌نجام دانی خولی نایابی باله‌ی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌كانی عێراق له به‌رواری 30 / 10 تا 3 ی 11 / 2020 و له شاری زیقار به‌ڕِێوه بچێت ، ڕۆژی دوو شه‌ممه 26 ی 10 / 2020 یه‌كێتی ناوبراو بڕیاری دا به دواخستنی یارییه‌كانی ئه‌و خوله بۆ كاتێكی نادیار .
ئه‌مه‌و له به‌رنامه‌ی یه‌كێتیه‌كه‌دایه خوله‌كه ئه‌نجام بدات و هه‌روه‌ك چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له كۆبونه‌وه‌كانی داهاتووی خۆیدا ، یه‌كێتی باله‌ی عێراق واده‌ی خوله‌كه دووباره ڕابگه‌یه‌نێته‌وه .