وەرزشكردن و ڕێگرییەكان لەدابەزینی كێش



ته‌ندروستی‌ -

ئاماده‌كردنی‌ : گوڵزار فه‌ره‌ج

ھەوڵدان  بۆ دابەزاندنی  كێش و  دوربون  لە قەڵەوی   خەمی  بەشێكی  زۆری مرۆڤەكانە  ، بەڵام  ھەندێك  جار   ھەرچی ھەوڵ دەدڕێت ڕێنماییەكانی  دابەزینی كێش  پەیرەوی  بكەیت  كێشت  دانابەزێت ،  زۆرن  ئەو ھۆكارانەی  كە ڕێگرە  لە  دابەزینی  كێش ئەوانیش  تەمەنی  مرۆڤ  ھۆكاڕێكە   و تا بەرەو  سەڕەوە  تێپەر بێت  چالاكیەكانی   لەش  خاو دەبنەوەو  دابەزاندنی   كێش  گران  دەبێت بە ھەڵە   ڕاھێنانەكان  لەسەنتەرە  وەرزشیەكاندا  یاخود  ئەو   ڕاھێنانانە  دەكەین  كە ماسولكە  بەھێز دەكات  نەك  كێش  دادەبەزێنێت پێویستە  ڕۆژانە  كالۆری  باش  بسوتێنێت و  دیاری  بكەیت   كەلەو  برە   كەمتر  نەسوتێنیت   ئەگەر  ڕۆژانە  سوتانی  كالۆری  زیاد  بكەیت  ئەوە  باشترە توشبون  بە دڵە  ڕاوكێ و خەمۆكی  خۆی  لە خۆیدا  ھۆكاڕێكە  بۆ  زیاد بونی  كێش و  چەوری  لەش   و كۆبونەوەی ، نەخەوتن  بە شێوازێكی  ڕێك و  پێك  ئەو كەسانەی  ٦ كاتژمێر  كەمتر دەخەون   خێڕاتر  قەڵەو  دەبن  لەو كەسانەی   زیاتر  دەخەون    .

ئه‌مانه‌ ئه‌وه‌مان بیرده‌خه‌نه‌وه‌ كه‌ گرنگی‌ به‌ ڕێك خستنی‌ كات بده‌ین بۆ وه‌رزشكردن و خواردن و گرنگی‌ دان به‌ ته‌ندروستی‌ مان له‌گه‌ڵ چونه‌ سه‌ره‌وه‌ی‌ ته‌مه‌نمان .



PM:07:17:26/10/2020




ئه‌م بابه‌ته 1352 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌