پێشمه‌رگه سپۆرت -
عه‌تا حه‌مه ساڵح ڕاهێنه‌ری گۆڵپارێزانی تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ماڵ ئاوای له ژیان كرد .
پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه 25 ی 10 / 2020 و له پاش توش بوونی به نه‌خۆشیی بۆ دواجار عه‌تا حه‌مه ساڵح ڕاهێنه‌ری گۆڵپارێزی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ماڵئاوای له ژیان كرد .
عه‌تا حه‌مه ساڵح ناسراو به ( دكتۆر عه‌تا ) له دایك بووی ساڵی 1968 ته‌و یه‌كێك بوو له كه‌سایه‌تییه دیاره‌كانی گۆڕه‌پانی وه‌رزشی شاری سلێمانی و كوردستان و سالاَنێكی دورو درێژه وه‌ك ڕاهێنه‌ر له‌گه‌ڵ ستافی ڕاهێنه‌رانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه خزمه‌ت به تیمه‌كانی تۆپی پێی یانه‌كه ده‌كات .
ئه‌مه‌و له مه‌راسیمێكی شایسته‌دا و به ئاماده‌بوونی بنه‌ماڵه و كه‌س و كار‌و هاوڕێ و دۆستان و ئه‌ندامانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه كۆچكردوو له گۆڕستانی كانی كورده به خاك سپێردرا .