پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی كاراتێی یانه‌ی خورماڵ پاڵه‌وانێتییه‌كی دۆستانه‌ی ئاماده‌كاری بۆ یانه‌كانی كوردستان ڕێك ده‌خات ، پاڵه‌وانێتیه‌كه تایبه‌ت ده‌بێت به ته‌مه‌نی خوار 20 ساڵ و بۆ ئاستی كوڕانه و هه‌روه‌ك له هه‌ر پارێزگه‌یه‌ك یه‌ك یانه بانگێشت ده‌كات ئه‌وه‌ش به‌هۆی بلاَو بونه‌وه و ته‌شه‌نه‌كردنی ڤایرۆسی كۆرۆناوه .
سه‌باره‌ت به به‌شداریان له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا ئه‌رسه‌لان مورادی ڕاهێنه‌ری تیپی كاراتێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، به سوپاسه‌وه دوایی ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن یانه‌ی خورماڵ داوه‌ت نامه‌ی فه‌رمیمان پێگه‌یشت بۆ به‌شداری له پاڵه‌وانێتی دۆستانه‌ی كاراتێ كه وه‌ك ئاماده‌كاری یانه‌كانه بۆ به‌شداری له پاڵه‌وانێتی كاراتێی یانه‌كانی عێراق ، به‌ڕێز مامۆستا ئیبراهیم قاسم وه‌ك سه‌رپه‌رشتیاری تیپ و به ڕاوێژ له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی كارگێڕی بڕیاریان دا به‌به‌شداری تیپی كاراتێی یانه‌ی پێشمه‌رگه له پاڵه‌وانێتی دۆستانه‌ی كاراتێی یانه‌ی خورماڵ .
هه‌روه‌ك مورادی ئاماژه‌ی پێدا كه تیپه‌كه‌یان ماوه‌یه‌كی به‌رچاوه ئاماده‌كاری بۆ به‌شداری پاڵه‌وانێتی كاراتێی عێراق ده‌كات و به‌شدار بوونی یاریزانانی پێشمه‌رگه‌ش له‌م پاڵه‌وانێتیه‌دا ده‌رفه‌تێكی زۆر باشه بۆ زیاتر به‌ره‌و پێش چوونی ئاستی یاریزانانی تیپه‌كه و دیاری كردنی هه‌ر خاڵێك له‌لایه‌ن ڕاهێنه‌رانی تیپ تا كاری له‌سه‌ر بكرێت بۆ پاڵه‌وانێتی عێراق .
ئه‌رسه‌لان ووتیشی ، له هه‌رپارێزگه‌یه‌ك یه‌ك یانه بانگێشت كراوه و له شاری سلێمانیش یانه‌ی پێشمه‌رگه به فه‌رمی بانگێشتی ئه‌و پاڵه‌وانێتیه كراوه بۆ به‌شداری له پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا .
هه‌روه‌ك ڕاهێنه‌ری تیپی كاراتێی یانه‌ی پێشمه‌رگه ووتی ئه‌م پاڵه‌وانێتییه دۆستانه‌یه له به‌رواری 30 مانگی 10 / 2020 و له شارچكه‌ی خورماڵ به‌ڕێوه ده‌چێت و به هیواین بتوانین ئاماده‌كاری زۆر باشتر بكه‌ین تا له پاڵه‌وانێتیه‌كه یاریزانان به‌شداری بكه‌ن و ئاماده‌ی پاڵه‌وانێتی عێراقیش بن .