تیپی‌ تێنسی‌ سه‌ر زه‌وی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ نایابه‌كانی‌ كوردستانن




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

پاش به‌شداریان له‌ پاڵه‌وانێتی‌ تێنسی‌ سه‌ر زه‌وی‌ یانه‌كانی‌ كوردستان كه‌ 16 یانه‌ تێیدا به‌شدار بوو ، تیپی‌ تێنسی‌ سه‌ر زه‌وی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌ ئه‌نجامه‌كانی‌ توانی‌ ببێته‌ یه‌كێك له‌ تیپه‌كانی‌ پله‌ نایاب بۆ وه‌رزی‌ داهاتوو .

یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌شدار له‌ پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ به‌ سه‌ركه‌وتنی‌ بۆ پله‌ نایاب بڕیاره‌ له‌ ساڵی‌ داهاتوو به‌شداری‌ له‌ پاڵه‌وانێتی‌ پله‌ نایابی‌ تێنسی‌ سه‌ر زه‌وی‌ یانه‌كانی‌ كوردستان له‌ شاری‌ دهۆك بكات .

ئالان سه‌لام ڕاهێنه‌ر و یاریزانی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ سه‌باره‌ت به‌ ئه‌نجامی‌ تیپه‌كه‌یان تایبه‌ت به‌ پێشمه‌رگه‌ سپۆرت ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا و ووتی‌ ، تیپه‌كه‌مان ئاستێكی‌ زۆر باشی‌ هه‌بوو له‌ نێو كۆمه‌ڵه‌ی‌ ئاگرین بوو له‌ پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا به‌لاَم خۆش به‌ختانه‌ش توانیمان وه‌ك یه‌كێك له‌ تیپه‌كانی‌ به‌شداری‌ خولی‌ نایاب بمێنینه‌وه‌ ، هه‌روه‌ك ئالان ئاماژه‌ی‌ پێدا كه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌ پاڵه‌وانێتی‌ پله‌ نایابی‌ كوردستان بۆ ساڵی‌ ئاینده‌ ئاماده‌كاری‌ زۆر باشتر بكه‌ن و مه‌شقه‌كانیان به‌ شێوه‌یه‌كی‌ چڕ ئه‌نجام ده‌ده‌ن تا له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا ئه‌نجامی‌ به‌رچاو به‌ده‌ست بهێنن .


PM:07:50:25/10/2020




ئه‌م بابه‌ته 1368 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌