تهندروستی -
ئامادهكردنی : گوڵزار فهرهج
جوانی و ڕێكی لەشوو لارو و كێشی گونجاو زۆر گرنگە بەڵام كەسانێك ھەن بە ھۆی زیاد خۆری یان خواردنی خۆراكی ناتەندروست و زۆر ھۆكاری تر چەوری زۆر لە لەشیاندا كۆدەبێتەوە و ئهوهش دەبێته ھۆكاری قەڵەویی و چەندین نەخۆشیی و تەمبەڵ بونی و پشت گوێ خستنی وهرزشیش كه ئهوهش تهواو له جهستهیهكی تهندروستی دادهبڕێت .
ڕەنگە خۆ قهڵهو كردن و زیاد بوونی جهسته ئاسان بێت بەڵام كێش دابەزاندن ھێندە ئاسان نیە قەڵەوی دەبێتە ھۆی زیاد كردنی فشاری نێو سك و گوشینی گەدە ، گەدەش ناچار بەدوای ھەر دەرچەیەكدا دەگەرێ تا ئەوەی تێیدایە ھەڵیداتە دەرێ ئەمەش ئەبێتە ھۆی گەرانەوەی ترشی گەدە بۆ نێو سورێنچك لێی دەكات بەدڵە كزێ ، لەكاتی گەرانەوەی بڕێكی زۆر و بەردەوامی ئەم ترشە بۆ سورێنچك ئەبێتە ھۆی زیاد بونی ئەگەری توشبون بە شێر پەنجەی سوڕێنچك سوڕێنچكیش بەرگەی ئەم مادە ترشەڵۆكە ناگڕێت چونكە ئەم ترشە ھێندە بەھێزە ھەر گەدە بەرگەی دەگڕێت ، بۆیە دەبێت ئەو كەسانەی كێشیان زۆرە وەرزش بكەنە بەرنامەیەكی تۆكمەی ڕۆژانەیان و دوربكەونەوە لە خواردنی چەورو سوركراوە چونكە ھەرسیان كاتی دەوێ و زیاتر دەمێنێتەوە بۆیە دەبێ كەمبكڕێتەوە و بڕی جوڵە و وەرزشكردن بۆ كاتەكانی ژیانمان زیاد بكەین مڕۆڤ كە گەیشتە تەمەنی ٤٠ ساڵی نابێت شەوانە خۆڕاكی چەور بخوات چونكە ھەتا بەیانی لە ژێر ھەرەشەی دڵە كزێ و گەرانەوەی ترشەڵۆكی گەدەدایە بۆ سوڕێنچك و ھەموو كەسێك پێویستە جوڵەو چالاكی جەستەیی پێویستی ھەبێت جەستەیەكی گونجاو سیستمێكی خواردنی باش سود دەگەیەێنێت بەلەش وھەست بە ماندوبون بێزاریەكان لەناو دەبات .