پێشمه‌رگه سپۆرت -
شاری به‌غداد پاڵه‌وانێتی نیشان شكانی یانه‌كانی عێراقی له ئامێز گرت و تێیداو كوڕان و كچانی پێشمه‌رگه بۆ یه‌كه‌م جار له مێژووی خۆیاندا له‌سه‌ر ئاسته‌كانی كوڕان و كچان به تیمی تفه‌نگ و ده‌مانچه به‌شدار بوون ، ئه‌مه‌و له‌سه‌ر ئاستی تاكیش كچ و كوڕه پێشمه‌رگه‌كانی شاری سلێمانی له نێو ئه‌و كێبڕكێیه‌دا بوون كه چه‌ندین پاڵه‌وانی عێراقی تێدا بوو .
پاڵه‌وانێتیه‌كه به‌به‌شداری 24 یانه به‌ڕێوه چوو تێیداو له‌سه‌ر ئاستی تاك بۆ یاری تفه‌نگ كچانی پێشمه‌رگه پله‌كانی یه‌كه‌م و سێهه‌می عێراق یان مسۆگه‌ر كرد .
ئه‌مه‌و له‌سه‌ر ئاستی تیمش كچه پێشمه‌رگه‌كان دووباره توانیان نازناوی عێراق به‌ده‌ست بهێنن .
له شاری به‌غداوه و له په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا شۆڕش محه‌مه‌دی ڕاهێنه‌ری نیشان شكێنانی یانه‌ی پێشمه‌رگه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ئاماژه‌ی به‌وه‌دا و ووتی ، پاڵه‌وانێتیه‌كه زۆر به‌هێز بوو وه بۆ یه‌كه‌م جاره یانه‌ی پێشمه‌رگه به چوار تیمی كوڕان و كچان بۆ یاریه‌كانی تفه‌نگ و ده‌مانچه به‌شداری ده‌كات و خۆش به‌ختانه‌ش له‌و ململانێ به‌هێزه‌دا توانیمان نازناوی تیمی كچان و تاكی كچان مسۆگه‌ر بكه‌ین .
شۆڕش ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه جامی یه‌كه‌می تیمی كچان و میدالیاكانی تاكی كچانیشیان بردۆته‌وه و ئه‌وه‌ش مێژوویه‌كی وه‌رزشی گرنگه بۆ یانه‌كه‌مان یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه .