ته‌ندروستی -
ئاماده‌كردنی : گوڵزار فه‌ره‌ج
دابەزاندنی كێش و وەرزشكردن بە بەردەوامی كاریگەریی زۆریی ھەیە بۆ سەر نۆرماڵ ڕاگرتنی پاڵەپەشتۆی خوێن ، ئەوانەی پاڵەپەستۆی خوێنیان بەرزە بەدابەزاندنی چوار كیلۆگرام كێش دەتوانن تا رادەیەكی باش ڕوبەروی ئەو پالە پەستۆیە ببنەوە ئه‌وه‌ش له چوارچیچوه‌ی به‌رنامه‌ی خۆراكی و كه‌م كردنه‌وه‌ی خواردنی خوێ له به‌كارهێنانی ڕۆژانه‌دا بۆ خواردنه جۆراو جۆره‌كان چونكه پاڵەپەستۆی خوێن بەرز دەكاتەوە .
ئه‌مه‌و پزیشكان ڕێنوێنیمان ده‌كه‌ن كه تا بۆتان دەكڕێ خۆتان لە خواردنی دەرەوە و چێشتخانەكان بپاڕێزن چونكە دابەزینی سۆدێۆم وادەكات پاڵەپەستۆی خوێن دانەبەزێت .
وەرزشكردن و جوڵه‌ی ڕۆژانه‌ش ڕێگە چارەیەكی گونجاوە بۆ دوركەوتنەوە لە نەخۆشیەكانی دڵ لێكۆڵینەوەكان ئەوەیان دەرخستوە كە ئەم جۆرە چالاكییە بەڕێژەی لەسەدا پەنجا نەخۆشیەكانی دڵ چاك دەكاتەوە.