پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی تێنسی سه‌ر زه‌وی كوردستان به هاوكاری لقی هه‌ولێری یه‌كێتیه‌كه‌ی و له شاری هه‌ولێر پاڵه‌وانێتی تێنسی سه‌ر زه‌وی یانه نایابه‌كانی بۆ ئاستی پێشكه‌وتوانی كوڕان ده‌ست پێكرد ، تێیداو له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا 16 یانه كێبڕێكی نازناوی پاڵه‌وانێتیه‌كه ده‌كه‌ن و له ده‌ست پێكی یاریه‌كانی ئه‌و پاڵه‌وانێتیه‌شدا یانه‌ی پێشمه‌رگه به یه‌ك شكست و بردنه‌وه‌یه‌كی به نرخ توانی مانه‌وه‌ی له پله نایاب مسۆگه‌ر بكات .
له یه‌كه‌م یاری خۆیدا پێشمه‌رگه له‌به‌رامبه‌ر ئاكرێ یاری كردوو پاش یاریه‌كی به‌هێز سه‌رئه‌نجام یانه‌ی ئاكرێ به ئه‌نجامی 2-1 بردنه‌وه‌یان به‌ده‌ست هێنا .
هه‌رچی یاری دووه‌م بوو پێشمه‌رگه‌كانی سلێمانی به ئه‌نجامی 3 یاری بێ وه‌لاَم له یانه‌ی هێرش یان برده‌وه و به‌و ئه‌نجامه‌ش پێشمه‌رگه مانه‌وه‌ی له پله نایاب مسۆگه‌ر كردووه .
ئه‌مه‌و بڕیاره كاتژمێر 2:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی شه‌ممه 24 ی 10 / 2020 تیپه‌كه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه ڕوبه‌ڕوی یانه‌ی قه‌لاَ ببنه‌وه .