وەرزشكردن بە برسێتی سودی نیە



ته‌ندروستی‌-

ئاماده‌كردنی‌ : گوڵزار فه‌ره‌ج

پرۆفیسۆڕێكی‌  ئەڵمانی  رەتیكردەوە  وەرزشكردن بە برسێتی سودی  زۆر بێت ، پڕفیسۆر  ھانز جۆرج  مامۆستای  زانكۆی  زانستە وەرزشییەكان  لەشاری  كۆڵن  لە  ئەڵمانیا  دەڵێ  : وەرزشكردن   بەبرسییەتی   دوور  نیە  ببێتە  ھۆی   دابەزاندنی  ئاستی  شەكری  خوێن  كە ئەویش  تێكچونی  سوڕی  خوێن  و  سەر  سورانی   لێدەكەوێتەوە .

پڕۆفیسۆرە  ئەڵمانیەكە  دەڵێ  وا باشە   ماوەیەك  بەر لە  وەرزشكردن ھەندێك  خواردن بخوڕێت  بەلام  ئەوەندە  نەخوڕێت  گەدە  پڕ  بكات بەڵكو   ژەمی  سوكی  دەوڵەمەند  بە كاربۆھیدراتەكان بخورێت بۆ ئەوەی  ھەم  سود  لە  وەرزشەكه‌  ببینێت و  ھەم  باری  تەندروستی  تێك  نەچێت  لەكاتی  وەرزشكردندا    .


PM:07:19:23/10/2020




ئه‌م بابه‌ته 1664 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌