پێشمه‌رگه سپۆرت -
له به‌رده‌وامی ئاماده‌كاری تیپی تۆپی پێی پێشكه‌وتوانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه بۆ خولی نایابی كوردستان ، ده‌سته‌ی ڕاهێنه‌رانی تیپه‌كه پاش هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئاستیان بڕیاری دا به بانگێشت كردنی حه‌وت یاریزانی لاوان بۆ ئاستی پێشكه‌وتوان .
یاریزانانی بانگێشت كرا‌و بریتین له ( ڕاوێژ عەتا ، بەهەست هاوڕێ ، ئاری ئەنوەر ، محمد ڕێبوار ، کارزان باپیر ، سەرهەد حسێن و شاکار سەباح ) .
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی باسه له ئێستادا تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به شێوه‌یه‌كی چڕ ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ به‌شداری له وه‌رزی نوێی خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان كه بڕیاره گه‌ڕی یه‌كه‌می یارییه‌كانی له كۆتای مانگی یانزه‌ی داهاتوو به‌ڕێوه بچێت .