فێرگه‌ی‌ باله‌ی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ یاریزان وه‌رده‌گرێت




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ ئاماده‌كاری‌ پێویست ده‌كات بۆ دروست بوونی‌ نه‌وه‌یه‌كی‌ نوێ‌ له‌ یاریزانان و جێگری‌ سه‌رۆكی‌ یانه‌ش پاڵشتی‌ ته‌واوی‌ دروست بوونی‌ یاریزانی‌ نوێ‌ له‌ شاری‌ سلێمانی‌ ده‌كات .

سه‌باره‌ت به‌ دروست بوونی‌ فێرگه‌ی‌ باله‌ی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ و له‌ لێدوانێكی‌ تایبه‌ت به‌ پێشمه‌رگه‌ سپۆرت به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری‌ سه‌رۆكی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ ڕایگه‌یاندوو ووتی‌ ، یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌سه‌ره‌تای‌ دروست بوونی‌ تا ئه‌مڕۆ تیپی‌ باله‌ی‌ به‌هێز بووه‌ چ له‌سه‌ر ئاستی‌ كوردستان یاخود عێراق و ئه‌نجامه‌كانیش شاهیدی‌ ئه‌وه‌مان بۆ ده‌ده‌ن .

هه‌روه‌ك جێگری‌ سه‌رۆكی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ ئاماژه‌ی‌ پێدا كه‌ وه‌ك كارگێڕی‌ یانه‌ پاڵپشتی‌ له‌ تیپی‌ باله‌ی‌ یانه‌ ده‌كه‌ین و ده‌مانه‌وێت له‌ شاری‌ سلێمانی‌ یاریزانی‌ نوێ‌ بانگێشت بكه‌ین تا نه‌وه‌یه‌كی‌ نوێ‌ بۆ سالاَنی‌ داهاتوو دروست بن و ببنه‌ پاڵپشت بۆ تیپه‌كه‌ی‌ ئێستامان چونكه‌ بۆ ماوه‌ی‌ چه‌ندین ساڵه‌ یه‌كێتی‌ ناوه‌ندی‌ باله‌ی‌ عێراق له‌ خوله‌كان ته‌مه‌ن دیاری‌ ده‌كات هه‌ربۆیه‌ ده‌بێت كار بۆ ئه‌وه‌ بكه‌ین سالاَنه‌ چه‌ندین یاریزانمان هه‌بێت كه‌ بتوانن له‌ یاریگه‌دا ئاستی‌ به‌رزیان هه‌بێت و جێگره‌وه‌ی‌ ئه‌و یاریزانانه‌ بن كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ شار بانگێشتیان ده‌كه‌ین .

ئه‌مه‌و ئه‌رده‌لاَن فایه‌ق وه‌ك یه‌كێك له‌ ڕاهێنه‌رانی‌ فێرگه‌كه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ ئه‌وان له‌ ته‌مه‌نی‌ 2003 به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌ یاریزان وه‌رده‌گرن و ڕۆژانه‌ له‌ نێو هۆڵی‌ تایبه‌ت به‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ مه‌شق و ئاماده‌كاری‌ ده‌كه‌ن .

دواجار ناوبراو ووتی‌ بۆ ناوتۆماركردن ده‌توانن په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ ته‌له‌فۆنی‌ 07701511954 بكه‌ن و زانیاری‌ زیاتر به‌ده‌ست بهێنن .


PM:08:16:22/10/2020




ئه‌م بابه‌ته 2140 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌