پێشمه‌رگه سپۆرت -
به‌مه‌به‌ستی پته‌وتر بوونی پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌یان ، یانه‌ی حدودی عێراقی ئاماده‌كاری پێویستی كردوو له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا و پیشه‌گه‌رێكی به ڕه‌گه‌ز نه‌یجیری گواسته‌وه ڕیزه‌كانی .
جوزیف ناتالیانی به ڕه‌گه‌ز نه‌یجیری و پیشه‌گه‌ره‌كه‌ی یانه‌ی حدود كه له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی به‌غداوه پێشوازی لێكراو بڕیاره ببێته یه‌كێك له یاریزانه سه‌ره‌كییه‌كانی پێكهاته‌ی یانه‌كه .
ئه‌مه‌و زه‌ید زه‌یدی لێپرسراوی ڕاگه‌یاندنی یانه‌ی حدود له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانی دا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه پێكهاته‌ی یانه‌ی حدود بۆ یه‌كه‌م یاری ئاماده‌یه‌و له یارییه‌كانی داهاتوو ئه‌م یاریزانه به‌شدار ده‌بێت ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كار و باره‌كانی ته‌واو نه‌كرابوو هه‌ربۆیه بۆ هه‌فته‌كانی ئاینده ئه‌و یاریزانه به‌شداری له یارییه‌كان ده‌كات .
بڕیاریشه له یه‌كه‌م یاری خۆیاندا ، یانه‌ی حدود ڕوبه‌ڕوی یانه‌ی مینا ببنه‌وه .