پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی ناوه‌ندی تێنسی سه‌ر زه‌وی كوردستان پاڵه‌وانێتی پله نایابی یانه‌كانی كوردستان ساز ده‌كات .
پاڵه‌وانێتیه‌كه به‌به‌شداری 16 یانه‌ی كوردستان و بۆ ماوه‌ی پێنج ڕۆژ و له نێو یاریگه‌كانی یه‌كێتی تێنسی سه‌ر زه‌وی هه‌ولێر له ئه‌كوا پارك به‌ڕێوه ده‌چێت و تێیداو یاریزانانی یانه‌كان ململانێی بردنه‌وه ده‌كه‌ن بۆ به‌ده‌ست هێنانی نازناوی پاڵه‌وانێتیه‌كه .
هه‌رچی یارییه‌كانه بۆ ئاستی پێشكه‌وتوانی كوڕانه و تێیداو یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به تیمێكی تۆكمه به‌شداری له پاڵه‌وانێتیه‌كه كردوه .
له شاری هه‌ولێره‌وه و له په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا ئالان سه‌لام ڕاهێنه‌ر و یاریزانی تیپی تێنسی سه‌ر زه‌وی یانه‌ی پێشمه‌رگه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه تیپه‌كه‌یان ئاماده‌كاری زۆر باشی هه‌یه‌و له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌می یانه به‌شداره‌كان یاری ده‌كه‌ن كه كۆمه‌ڵه‌كه‌یان برتین له یانه‌كانی ( پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ، ئاكرێ ، قه‌لاَ ، هێرش ) .
هه‌روه‌ك ئالان ئاماژه‌ی پیێدا كه یارییه‌كان له ڕۆژی پێنج شه‌ممه 22 / 10 / 2020 ده‌ست پێده‌كات و به‌هۆی زۆری یانه‌كانیش چاوه‌ڕوان ده‌كرێت بۆ ماوه‌ی پێنج ڕۆژ یارییه‌كان به‌رده‌وامی هه‌بێت .
دواجار ڕاهێنه‌ر و یاریزانه‌كه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه ووتی بۆ ئه‌نجام به‌شدارین و ده‌مانه‌وێت له ڕیزبه‌ندییه‌كانی پێشه‌وه‌ی یانه‌كان بین .