پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی نیشان شكێنی كوڕان و كچانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر ئاستی پێشكه‌وتوان به‌رده‌وامن له ئاماده‌كاری و مه‌به‌ست له‌و ئاماده‌كارییه‌ی تیپه‌كه‌ش به‌شداریانه له پاڵه‌وانێتی نیشان شكێنی یانه نایابه‌كانی عێراق .
سه‌باره‌ت به‌به‌شداری تیپه‌كه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه و له لێدوانێكدا بۆ پێشمه‌رگه سپۆرت شۆڕش محه‌مه‌دی ڕاهێنه‌ری تیپی نیشان شكانی یانه‌ی پێشمه‌رگه ووتی ، دوای هه‌شت ساڵ دابڕانمان له پاڵه‌وانێتیه‌كانی عێراق بۆ یه‌كه‌م جاره به‌شداری له‌و پاڵه‌وانێتیه به‌هێزه ده‌كه‌ینه‌وه كه بڕیاره یارییه‌كانی له به‌رواری 22 تا 24 ی مانگی 10 و له به‌غدادی پایته‌ختی عێراق به‌ڕێوه بچێت .
شۆڕش ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه به سوپاسه‌وه یانه‌ی پێشمه‌رگه هاوكاری ته‌واویان بوون بۆ به‌شداری له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا و هه‌ربۆیه به 12 یاریزان له ئاستی پێشكه‌وتوانی كوڕان و كچان و بۆ یارییه‌كانی تفه‌نگ و ده‌مانچه به‌شداری ده‌كه‌ن .
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ماوه‌ی زیاتر له 20 ڕۆژه به شێوه‌یه‌كی چڕ و له نێو هۆڵی نیشان شكێنی تایبه‌ت به یانه‌كه‌یان ئاماده‌كاری و مه‌شق ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت ئه‌نجامی به‌رچاو له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا به‌ده‌ست بهێنن .