تهندروستی -
ئامادهكردنی : گوڵزار فهرهج
نوێترین لێكۆڵینەوەكان كەلە زانكۆی تەكساس كراوە ئەوەی خستۆتە روو باشترین دیاری كە پێشكەش بە جوانی و جەستەی بكەیت دوای وەرزش كردن « شكولاتە بە شیرە ».
مرۆڤ بەگشتی دوای وەرزشكردن ھەست بە شەكەتی و ھیلاك بونی جەستەی دەكات ھەروەھا لەكاتی وەرزشكردندا بەشێكی زۆری ووزە بەكار دێنێت ئەنجامی ئەو لێكۆڵینەوانە دەریان خستوە ئەوانەی دوای وەرزش شكولاتە دەخۆن زیاتر ھەست بە ئارامی و گەرانەوەی ھێز دەكەن ، شكولاتەش وایان لێ دەكات كە خواردن كەمتر بخۆن ، لێكۆڵەرەوەكان دەڵێن پڕۆتینێكی زۆر لەگەڵ كاربۆھیدرات لەو خواردنانەدا ھەیەو ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت كە ئەو پڕۆتین و كاربۆھیدراتە لەو كاتەدا قازانجێكی زۆر بە جەستە دەگەیەنێت .