پێشمهرگه سپۆرت -
گوڵزار فهرهج :
ئهستێرهی یارییه جهنگییهكان ماكریگۆری مانگی شەشی ئەم ساڵ بۆ جاری سێھەم وازھێنانی له یارییه جهنگییهكان ڕاگهیاند بهلاَم زۆری نهخایاند گهڕانهوهی بۆ نێو كێبڕكێو ململانێكان ڕاگهیاند .
ئهو یاریزانه هۆكارهكهی بۆ دایكی گهڕاندهوه كه فشاری لێكردووه بۆ دووركهوتنهوه لهو ییارییه بەڵام ھەروەك پێشبینی دەكرا زو و پەشیمان بوەوە ، كۆنۆر ئەستێرەی ھونەرە جەنگیە تێكەڵاوەكان جارێكی تر لە وازھێنان لە بەشداری كردن لە ركابەرێتی پەشیمان بۆوە ڕایگەیاند مانگی یەكی ساڵی داھاتوو روبەروی دەستن پۆیریەر دەبێتەوە ، ماكریگۆر ڕایگەیاند ڕۆژی ٢٣-١ ساڵی داھاتو و لە یاریگای داڵاس كاوبۆیس لە تەكساس كە جێگەی ٨٠ ھەزار ھاندەر دەبێتەوە روبەروی دەستن دەبێتەوە ئەمەش بەھۆی ھاوڕێیەتی لەگەڵ جێری جۆنس خاوەنی یاریگاكە و ھیوای ئەوەشی خواست كە ھاندەران بتوانن ئامادەی روبەرو بونەوەكە ببن ، ماكریگۆر لەماوەی چوار ساڵدا سێ جار واز ھێنانی راگەیاندوە و ئەم جارەش بۆ ڕوبەروبونەوەی دەستن گەراوەتەوە كەبەیەكێك لەدیاترین ركابەرەكانی كێشی سوكی یو ئێف سی دادەنرێت.