به‌ چه‌ند جه‌وڵه‌یه‌كی‌ ئاسایی‌ ئاستی‌ شه‌ه‌كری‌ له‌شت ڕێك بخه‌




ته‌ندروستی‌ - 

ئاماده‌كردنی‌ : گوڵزار فه‌ره‌ج

بەپێ  ئەنجامی توێژینەوەیەكی  نوێ  دەركەوتوە  چەند  جوڵەیەكی  كەمی  ڕۆژانە ئاستی  شەكری خوێن  كەمدەكاتەوە بەمەش مڕۆڤ لە ئەگەری  توشبون  بە بەنەخۆشی  شەكرە  پارێزراو  دەبێت .

 له‌ توێژینه‌وه‌یه‌كدا كه‌  لە ویلایەتی  ئەریزۆنای  ئەمەریكا  ئەنجامدراوە  و باسی  لەوە  كردوە كە چەند  جوڵەیەكی  كەمی  ڕۆژانە دەتوانێت  بڕێكی  زۆری  كلكۆزی  لەش  بسوتێنێت و لەشێكی  تەندروست  ببەخشیتە  مڕۆڤ بەمەش  لە  چەند  نە خۆشیەك  پاڕێزراو  دەبێت  ، بەرای  پسپۆرەكان  ھاوڵاتیان   كاتێكی  زۆر   بە دانیشتن  دەبەنە  سەر  جا  لە ماڵەوە بێت  یاخود  لە شوێنی  كارەكەیان   ئەم  كەم جوڵەییەشیان كاڕیگەری  لەسەر  تەندروستیان    ھەیەو   ئەگەری  توشبون بە   چەند  نەخۆشیەك   زیاد دەكات  بەتایبەتی   شەكرە  .

بەپێی توێژینەوەكە  ڕۆشتن و وەستان  بە  پێوە لە  كاتی كاردا  ھەروەھا   بەكارھێنانی  پاسكیل  دەتوانێت  لەو كاریگەریانەی   زۆر  دانیشتن  كەمبكاتەوە مرۆڤ لە چەند  نەخۆشیەك  بپاڕێزێت  بەتایبەتی  نەخۆشی  شەكرە و دڵ و  فشاری خوێن   كە بەیەكێك  لە ھۆكارە  سەرەكییەكانی مردن  دادەنڕێت  لە  جیھاندا   .


PM:07:55:19/10/2020




ئه‌م بابه‌ته 980 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌