پێشمه‌رگه سپۆرت -
به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری بۆ وه‌رزی نوێی خولی نایابی كوردستان ، یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه گرێبه‌ستی سیانزه یاریزانی وه‌رزی ڕابردووی یانه‌كه‌ی نوێ كرده‌وه كه هه‌ندێك له یاریزانان بۆ چه‌ندین ساڵه له‌و یانه‌یه خزمه‌ت ده‌كه‌ن و بونه‌ته پێگه‌یه‌كی به‌هێز له نێو یاریگه‌دا .
پاش نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كان سه‌نته‌ری ڕاگه‌یاندنی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه یاریزانه‌كان به خوێنه‌رو بینه‌ران ئاشنا ده‌كات كه پێك دێن له .
١- ئەحمەد بەشار
٢- هیوا رەحیم
٣- لیپ جلیل
٤- هاوڕێ جەلال
٥- دژوار کاکەبرا
٦- ئەیوب محمد
٧- سیداد ئەحمەد
٨- سالار حسێن
٩- خەسرۆ محمد
١٠- ئەحمەد فازل
١١- ئاریان جەوهەر
١٢- باکۆ عمر
١٣- حمید رەحیم
ئه‌مه‌و تیپه‌كه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ ئه‌نجام دانی ته‌واوكاری گرێبه‌سته‌كان درێژه پێده‌دات و به شێوه‌یه‌كی چڕ مه‌شقه‌كان ده‌ست پێده‌كاته‌وه تا له خولی نایابی كوردستان بۆ وه‌رزی 2020 - 2021 ببێته ڕكابه‌ر له خوله‌كه‌دا .