ته‌ندروستی -
ئاماده‌كردنی : گوڵزار فه‌ره‌ج
ھەموو كەس پێویستە جوڵە و چالاكی جەستەیی ھەبێت تا جەستەیەیەكی گونجاو سیستمێكی خواردنی و تێروانینی ئەرێنی بۆ جەستەیەكی تەندروست هه‌بێت .
جه‌سته‌ی ته‌ندروست بەردەوام ھەستكردن بە خۆشی دەبەخشێت و دەبێتە ھۆی چێژ وەرگرتن لە ژیان و ڕێگری لەنەخۆشی دەكات ، وەرزشكردن مەترسی زوو مردن و مردنی لەناكاو و نەخۆشیەكانی دڵ كەمدەكاتەوە هه‌روه‌ك مەترسی توشبوون بە نەخۆشیەكانی شەكرەو پەستانی خوێن و شێرپەنجەی سییەكان و پوكانەوەی ئێسقان كەمدەكاتەوە و چەوریی و پەستانی خوێن دادەبەزێنێت لەش و لار‌و جەستەیەكی ڕێك و پێك بە مرۆڤ دەبەخشێت و ھاوكاری دروستبون و پاراستنی ئێسقانی تەندروست و ماسولكەی ڕێك و چالاك دەدات .
بە گوێرەی دوایین لێكۆڵینەوەكان دەركەوتووە كە پێویست نیە وەرزشی قورس ئەنجام دەیت بۆ ئەوەی قەرەبووی ڕابردوو بكەیتەوە بەڵكو پێویستە ڕۆژانە جوڵەو وەرزشی بەردەوام ئەنجامبدەیت تا جەستەیەكی تەندروستت بۆ بگەرێتەوە ، كەمبونی جوڵەو وەرزش ، ھۆكاری زۆربونی چەوریی و قەڵەوییە لە چەورییەوە كۆمەڵێك نەخۆشی دڕێژ خایەن سەرھەڵدەدات و بێزاریی بێتاقەتی بەردەوام بەرۆكی مڕۆڤ بەرنادات هه‌ربۆیه ده‌بێت هه‌مووان بۆ جه‌سته‌یه‌كی ته‌ندروست گرنگی به وه‌رزش بده‌ین