لیژنه‌ی وه‌رزشی متمانه پێكراوی ژنانی عێراق
پێشمه‌رگه سپۆرت -
شاری به‌غداد ڕۆژێكی مێژووی به‌خۆیه‌وه بینی دوای ئه‌وه‌ی بۆ یه‌كه‌م جار هه‌ڵبژاردنی لیژنه‌ی ژنانی عێراق له‌سه‌ر ئاستی بالاَ به‌ڕێوه چوو كه تێیدا و له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا خاتوو ( له‌یلا محه‌مه‌د ئه‌مین ) له شاری سلێمانی توانی به پله‌ی یه‌كه‌م و له كۆی نۆ ده‌نگ سه‌رجه‌م ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست بهێنێت .
لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراقی ده‌ستی به هه‌ڵبژاردنه‌كانی كرده‌وه بۆ دیاری كردنی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و شاره‌زایانی وه‌رزشی و له‌و نێوه‌نده‌شدا لیژنه‌ی ناوبراو بڕیاری دا به دامه‌زراندنی لیژنه‌ی ژنان بۆ كار و باری وه‌رزشی كه تێیداو پاڵێوراوه‌كان له ئه‌ندامانی یه‌كێتییه وه‌رزشییه‌كانی سه‌ر به لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراق پێك دێن .
له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا كه به ئاماده‌بوونی ڕه‌عد حه‌موودی سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراق به‌ڕِێوه چوو پاش ئه‌وه‌ی نۆ كه‌س له نێو كێڕكێكی به‌ده‌ست هێنانی ده‌نگه‌كان بوون له شاری سلێمانی خاتوو ( له‌یلا محه‌مه‌د ئه‌مین ) توانی له كۆی نۆ ده‌نگ ته‌واوی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست بهێنێت و به پله‌ی یه‌كه‌م هات .
ئه‌مه‌و دوای دیاری كردنی پێنج كه‌س بۆ دروست بوونی لیژنه‌ی وه‌رزشی ژنان ده‌سته‌ی لیژنه‌كه به‌م شێوه‌یه دیاری كرا .
( دكتۆره به‌یدا‌ء گه‌یلانی سه‌رۆكی لیژنه ، له‌یلا محه‌مه‌د ئه‌مین ، جێگری سه‌رۆك ، ئه‌ندامان ، شه‌زا عه‌لی ، لینا سه‌باح و عه‌سما‌ء عه‌بدول حسێن ) .
له شاری به‌غداوه و له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا و تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت خاتوو له‌یلا محه‌مه‌د ئه‌مین جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی وه‌رزشی ژنانی عێراق ڕونكردنه‌وه‌ی زیاتری دا‌و ووتی ، بۆ یه‌كه‌م جاره له‌سه‌ر ئاستی عێراق لیژنه‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه دروست بكرێت كه ته‌واوی ده‌سه‌لاَته‌كانی بۆ خزمه‌ت به وه‌رزشی ژنان بۆ فه‌راهه‌م بكرێت و ئه‌وه‌ش پاش ئه‌وه‌ی به هه‌ڵبژاردن سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆك و ئه‌ندامانی دیاری كرا .
هه‌روه‌ك خاتوو له‌یلا ئاماژه‌ی پێدا كه له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا و له كۆی نۆ ده‌نگ ته‌واوی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ست هێناوه كه ئه‌وه‌ش به شاهیدی هه‌مووان بووه مێژوویه‌كی وه‌رزشی پڕ ده‌ست كه‌وت بۆ كوردستان و به تایبه‌ت به شاری سلێمانی كه به كۆی ده‌نگه‌كان ئه‌و متمانه‌یه به‌خشرایه به‌نده .
جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی وه‌رزشی ژنان له لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراقی ووتیشی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م ده‌نگم به‌ده‌ست هێنا به‌لاَم نه‌م ده‌توانی به‌رده‌وام به‌دواداچوون بۆ كار‌و چالاكییه‌كان بكه‌م هه‌ربۆیه دكتۆره به‌یدا گه‌یلانی وه‌ك سه‌رۆك دیاری كرا تا به‌رده‌وام كاره‌كان له شاری به‌غداد ڕاپه‌ڕێنێت وه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی لیژنه‌كه‌شمان ڕاسته‌وخۆ بڕیارمان دا كه له ماوه‌یه‌كی نزیك كۆبونه‌وه‌كانمان ده‌ست پێبكه‌ین و كار‌و به‌رنامه‌كانمان و پلانی كاره‌كان داڕشتنی بۆ بكه‌ین ئه‌وه‌ش به پێی باری ته‌ندروستی ولاَت به گشتی به‌هۆی بلاَوبونه‌وه و ته‌شه‌نه‌كردنی ڤایرۆسی كۆرۆناوه چه‌ق به‌ستووه .
دواجار خاتوو له‌یلا محه‌مه‌د ووتی له گرنگترین كار‌و پرۆژه‌كانمان ده‌مانه‌وێت پاڵپشتی وه‌رزشی كچان و ژنان بكه‌ین و یارییه جۆراو جۆره‌كان به‌ره‌و پێش ببه‌ین و له داهاتووش پلانی خۆمان به پێی به‌رنامه بلاَو ده‌كه‌ینه‌وه و چاوه‌ڕوانی ده‌رئه‌نجامی زۆر باشیشی لێده‌كرێت .