كچانی‌ ده‌ربه‌ندیخان براوه‌ بوون

كچانی‌ سیروانی‌ شاره‌زوور


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

به‌ ‌به‌شداری‌ تیپی‌ باله‌ی‌ كچانی‌ یانه‌كانی‌ ( ئافرۆده‌یت ، ده‌ربه‌ندیخان و سیروانی‌ شاره‌زوور ) یه‌كێتی‌ باله‌ی‌ سلێمانی‌ خولی‌ باله‌ی‌ دۆستانه‌ی‌ ئاماده‌كاری‌ ده‌ست پێكرد .

له‌ هه‌فته‌ی‌ یه‌كه‌می‌ یاریه‌كان و له‌ شاری‌ هه‌ڵه‌بجه‌ ، تیپی‌ باله‌ی‌ یانه‌ی‌ سیروانی‌ شاره‌زوور میوانداری‌ له‌ تیپی‌ باله‌ی‌ كچانی‌ یانه‌ی‌ ده‌ربه‌ندیخان كردوو تێیداو دوایی‌ یاریه‌كی‌ به‌هێز سه‌رئه‌نجام كچانی‌ ده‌ربه‌ندیخان توانیان به‌ ئه‌نجامی‌ 3 گێمی‌ بێ‌ وه‌لاَم بردنه‌وه‌ به‌ده‌ست بهێنن و خاڵی‌ گێمه‌كانیش بریتیی‌ بوون له‌ 26 - 24 ، 25 - 19 ، 25 - 16 .

ئه‌مه‌و به‌و ئه‌نجامه‌ش كچانی‌ یانه‌ی‌ ده‌ربه‌ندیخان توانیان یه‌كه‌م سێ‌ خاڵ كۆبكه‌نه‌وه‌ .

هه‌رچی‌ بڕیاره‌ له‌ ڕۆژی‌ 24 ی‌ مانگی‌ 10 / 2020 و له‌ شاری‌ ده‌ربه‌ندیخان ، كچانی‌ ده‌ربه‌ندیخان میوانداری‌ له‌ كچانی‌ ئافرۆده‌یت بكه‌ن .


PM:09:14:17/10/2020




ئه‌م بابه‌ته 1352 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌