پێشمه‌رگه سپۆرت -
به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و جێگر و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان له هۆتێل كوارتز له شاری هه‌ولێر له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی یانه پله نایابه‌كانی تۆپی پێی كوردستان كۆبوویه‌وه و ئه‌م بڕیارانه‌ی خواره‌وه دران:
1- له‌سه‌ر داواكاری زۆربه‌ی یانه‌كان بڕیاردرا خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان به شێوازی دوو گرووپ ئه‌نجام بدرێت.
2- خوله‌كه به به‌شداری (16) یانه كه دابه‌شكراون به‌سه‌ر دوو گرووپدا به شێوازی خول به دوو قۆناغ به‌رێوه ده‌چێت و یارییه‌كانی گه‌ڕی یه‌كه‌می خوله‌كه‌یش له رۆژی پێنجشه‌ممه 26/11/2020 ئه‌نجام ده‌درێت.
3- گرووپی یه‌كه‌م پێكهاتوون له یانه‌كانی : (برایه‌تی، هه‌ولێر، شێروانه، سۆران، سیروانی نوێ، چه‌مچه‌ماڵ، هه‌ڵۆ و زێره‌ڤانی).
4- گرووپی دووه‌م پێكهاتوون له یانه‌كانی : (ده‌ربه‌ندیخان، هه‌ندرێن، زاخۆ، نه‌ورۆز، پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی، ئارارات، دهۆك و پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر).
5- له هه‌ر گرووپێك سێ یانه بۆ قۆناغی كۆتایی سه‌رده‌كه‌وێت واته شه‌ش یانه ده‌چێته قۆناغی كۆتایی دواتر به شێوازی خول به دوو قۆناغ یارییه‌كان ئه‌نجام ده‌درێت و پاڵه‌وان دیاری ده‌كرێت.
6- له هه‌ر گرووپێك دوو یانه بۆ ریزی یانه پله‌یه‌كه‌كانی كوردستان داده‌به‌زێت.
7- هه‌ر یانه‌یه‌ك بۆی هه‌یه سێ یاریزانی پیشه‌گه‌ری هه‌بێت به‌ڵام له یه‌ك كاتدا ته‌نیا دوو یاریزان ده‌توانن له نێو یاریگه‌دا یاری بكه‌ن.