وەرزش و پیاسەكردن فشاری خوێن ڕێك دەخات




ته‌ندروستی‌ - 

ئاماده‌كردنی‌ : گوڵزار فه‌ره‌ج

پزیشكانی  سكوڵی  پزیشكی  نیپۆن لە  ژاپۆن ڕایدەگەیەنن وەرزش كردن  و  پیاسە  كردن  لە  سەوزایدا  و بە نێو  باخچەكاندا   ھۆكاڕێكی باشە  بۆ  كەمكردنەوەی  ھۆڕمۆنەكانی  دڵەڕاوكێ و لێدانەكانی  دڵیش  ڕێك دەخات  ئەو ڕاگەیاندنانەی  پزیشكە  ژاپۆنیەكان   لە كاتێكدایە كە پزیشكانی كۆڕیای  باشور  لە  سیۆلی   پایتەخت توێژینەوەیەكیان   لە ھەمان بارەوە  ڕاگەیاند دوای  وەرزش و  پیاسەیەكی  نێو  سەوزایی نەرمۆڵەیی  خوێنبەرەكان  زیاتر  دەبێت پزیشكە  كۆریەكان   ٤٣ خانمی  بەساڵا  چویان بۆ   ئێوارە  ڕێكڕدنێك  بردنە  نێو  باخچەیەكی  پایتەخت ھاوكات  ١٩ خانمی دیكەیان   ناردنە   نێوەڕاستی  شارو  ھەمان  ماوە  جێیان ھێشتن  
دواتر  دوای ئەنجامدانی پشكنینە  جۆراو  جۆرەكان پزیشكە  كۆڕیەكان ڕایانگەیاند كه‌ گروپی  یەكەم  فشاری  خوێنیان  دابەزیوە   گروپی  دووەم  فشاری  خوێنیان نەگۆراوە لەلایەن خۆیەوە د . یواخیم لاچ  پسپۆری  نەخۆشیەكانی  دڵ لە پەیمانگایی توێژینەوەكانی  كۆئەندامی  سوران و  پزیشكی وەرزشی  ڕایدەگەیەنێت  كە پیاسە كردن   بە  نێو  سەوزایدا  جۆڕێكی  زۆر  باش و   ھێواشی وەرزشكردنەو  رێژەیەكی   زۆر  لە چەوریش  دەسوتێنێت  .


PM:07:41:17/10/2020




ئه‌م بابه‌ته 736 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌