پێشمه‌رگه سپۆرت -
به چاودێری به‌ڕێوه‌به‌رێتی وه‌رزشی سلێمانی و به هاوكاری لقی سلێمانی یه‌كێتی شه‌تڕه‌نج و یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له ڕۆژانی 8 تا 16 ی 10 / 2020 و له نێو هۆڵی شه‌تڕه‌نجی تایبه‌ت به یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه یارییه‌كانی یه‌كه‌م قۆناغی پالاَوتنی یاریزانانی شاری سلێمانی به‌ڕِێوه چوو كه 22 یاریزان تێیدا به‌شدار بوون .
له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا و دوای نۆ جه‌وله له به‌ڕێوه چوونی یارییه‌كان كه به شێوازی كلاسیك 75 خوله‌ك له‌گه‌ڵ زیادكردنی 30 چركه بوو تێیداو ئاریان عه‌لی توانی به 8 خاڵ پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنێت و هه‌روه‌ك ڕه‌وه‌ند حامیدیش به 6,5 خاڵ پله‌ی دووه‌می مسۆگه‌ر كرد .
ئه‌مه‌و میر كه‌مال به 6 خاڵ پله‌ی سێهه‌می ڕیزبه‌ندی به‌ده‌ست هێنا و هه‌ریه‌ك له ڕێباز ناسر ، ته‌ها جه‌لال ، ڕه‌وه‌ز عومه‌ریش به هه‌مان ژماره‌ی خاڵه‌كانی خاوه‌ن پله‌ی سێهه‌م پله‌كانی چواره‌م تا شه‌شه‌می ڕیزبه‌ندیان مسۆگه‌ر كرد .
پاش كۆهاتنی یاریه‌كانی كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ش له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له جه‌مال عه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی سلێمانی ، هه‌رده ڕه‌وف و ئالان حسێن جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی سلێمانی ئه‌سعه‌د ئیسماعیل جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی ناوه‌ندی شه‌تڕه‌نجی عێراق و زرنگ سه‌لاَح جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی ناوه‌ندی شه‌تڕه‌نجی كوردستان و ساسان عبدول غه‌نی سه‌رۆكی لقی سلێمانی یه‌كێتی شه‌تڕه‌نج و خاتوو زریان ئه‌ندامی لقی ئه‌و یه‌كێتیه خه‌لاَته‌كان دابه‌ش كران ، ئه‌مه‌و ئه‌سعه‌د ئیسماعیل جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی ناوه‌ندی شه‌تڕه‌نجی عێراق خه‌لاَتێكی تایبه‌تی به‌خشییه كارین كه‌مال تاكه كچه یاریزانی به‌شداری پاڵه‌وانێتیه‌كه .