تهندروستی -
ئامادهكردنی : گوڵزار فهرهج
دكتۆڕ واڵتن دەڵێ ئەوەی تاكو ئێستا زانراوە ھەندێك ھۆكار ھەن دژی توشبونن بە زههایمهرن وەكو و وەرزش و خۆڕاكی تەندروست و ژەمی فرە جۆرە و دوركەتنەوە لە جگەرەكێشان .
پڕۆفیسۆر جاری لاوكابین سەرۆكی تیمی ئەو توێژینەوەی كە لە بارەی ساونا و وەرزشەوە كردیان بۆ ئەو كەسانەی كە ھەفتانە ٤-٧ جار ساونایان كردوە و بەردەوام وەرزش دەكەن بەراورد بەوانەی ھەفتانە یەك جار ساونایان كردوە یان وەرزشیان نەكردوە باری تەندروستیان بەرەو خراپبون چوەو بەپێچەوانەی ئەوانەی ترەوە كە بەردەوام وەرزش دەكەن و دەچنە ساوناوە بۆ تەندروستی دڵ باشە و ئەگەری مردن بەھەر ھۆیەك كەمدەكاتەوە .
ساونا دڵَ و بۆرییەكانی خوێن كارا دهكاتهوه و بۆ تەندروستی مێشك به سوده ھەروەھا سودە دەرونیەكانی ساوناش بەگرنگیەكی دیكە ناودەبات و ھەستی خاوبونەوەیەش كە ساونا دروستی دەكات لەوانەیە ڕۆڵی خۆی ھەبێ لە پاراستنی تەندروستی مێشك و دڵ چونكە ساونا و وەرزش سوری خوێن باش دەكات و فشاری خوێن دادەبەزێنێ ئەو دوانەش دژی توشبونن بە ئەڵزەھایمەر خەڵەفان ، ساوناو وەرزش بۆ ھاوسەنگی لەش و ڕاگڕتنی یەكسانی كێشی لەش و خەوێكی قوڵیشت پێ دەبەخشێت و بۆیه گرنگی به وهرزش كردن و سهردانی كردنی ساونا بدهن .