پێشمه‌رگه سپۆرت -
له درێژه‌ی چالاكییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رێتی وه‌رزشی سلێمانی و له دووه‌م چالاكی خۆیدا ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناوبراو ڤیستڤیاڵی مینی باسكێتی كچانی بۆ یانه و دامه‌زراوه وه‌رزشییه‌كانی شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری ئه‌نجام دا .
پاش ئه‌نجام دانی 6 یاری كه له ماوه‌ی سێ ڕۆژ ئه‌نجام دران سه‌رئه‌نجام كۆتایی به یارییه‌كانی ڤیستیڤاڵه‌كه هات و هه‌ر چوار تیمی به‌شدار خه‌لاَت كران .
مه‌راسیمی دابه‌ش كردنی خه‌لاَته‌كان به ئاماده‌بوونی جه‌مال عه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی سلێمانی و دایك و باوكی مندالاَن به‌ڕێوه چوو ، تێیداو میدالیای به‌شداری به‌خشرایه ته‌واوی مندالاَنی فێرگه‌ی یانه و دامه‌زراوه وه‌رزشیه‌كان .
جێگه‌ی باسه ڤیستیڤاڵی مینی باسكێتی مندالاَن به هاوكاری لقی سلێمانی یه‌كێتی باسكه و یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و یارییه‌كانی له نێو هۆڵی تایبه‌ت به یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌ڕێوه چوون .