پێشمه‌رگه سپۆرت -
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی داوای له یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا كردووه كه بۆ یارییه‌كانی چامپیۆنسلیگ هانده‌ران بگه‌ڕێنه‌وه نێو یاریگاكان .
بڕیاره ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه له یه‌كه‌م یاریدا له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ڕووبه‌ڕووی یانه‌ی فیركانفرۆسی مه‌جه‌ری ده‌بێته‌وه.
ڕۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه به‌رپرسانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه داوایان له یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا كردووه له سه‌دا 30ی هانده‌ران بۆ یاریگاكان بگه‌ڕێنه‌وه .
یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا له ئێستادا خوێندنه‌وه بۆ ئاماده‌بونی به‌شێك له هانده‌ران ده‌كات له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كان .