پێشمه‌رگه سپۆرت -
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وه‌رزشی سلێمانی له درێژه‌ی كار و چالاكییه وه‌رزشییه‌كانی خۆیدا و له دووه‌م چالاكی دا ڤیستیڤاڵی مینی باسكێتی كچانی ده‌ست پێكرد .
ڤیستیڤاڵه‌كه به هاوكاری لقی سلێمانی یه‌كێتی باسكه و یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له نێو هۆڵی تایبه‌ت به‌و یانه‌یه یارییه‌كانی ده‌ستی پێكردوو له یه‌كه‌م ڕۆژی یارییه‌كانیشدا دوو یاری ئه‌نجام دران .
سه‌ره‌تا یانه‌ی بابان و هه‌ڵه‌بجه به یاریه‌كی به‌هێز ڕوبه‌ڕوی یه‌كدی بونه‌وه و پاش كۆتاهاتنی كاتی یاسایی یاریه‌كه هه‌ردوو تیمی كچانی یانه‌كان به 34 خاڵ یه‌كسان بوون .
ئه‌مه‌و له دووه‌م یاری دا یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان توانی به ئه‌نجامی 43 - 6 سكۆر له كچانی ڕێكخراوی ژیما بباته‌وه و به‌و ئه‌نجامانه‌ش كۆتایی به یارییه‌كانی یه‌كه‌م ڕۆژی پاڵه‌وانێتیه‌كه هات كه بڕیاره سێ ڕۆژ به‌رده‌وام بێت .