وەرزش كردن و ژەھراوی بونی جگەر



ته‌ندروستی‌ - 

ئاماده‌كردنی‌ : گوڵزار فه‌ره‌ج

وەرزش كردن  یەكێكە  لە گرنگترین  پێویستیەكان كە  ڕۆژانە  پێویستمان  پێیەتی  بۆ  ھاوسەنگ  بونی  لەش  و  دوركەوتنەوە  لەھەموو  نەخۆشیەكانی  دوچاری  جەستە  دەبێتەوە .

بەپێی  ئەنجامی   توێژینەوە  پزیشكییەكان دەركەتووە  كە  وەرزش  دەتوانێت  چارەسەری   چەندین  نەخۆشی  بكات  لەنێویشیاندا ژەھری  جگەر چونكە  جگەر  یەكێكە  لە  ئەندامە  ھەرە گرنگەكانی  جەستەی  مڕۆڤ   گەر  مڕۆڤ  جگەری  نەبێت ناتوانێ  بەردەوامی  بدات  بە  ژیان  لەبەرئەوەی  وەرزش  جەستە  چالاك  دەكات  و یارمەتی  سوری  خوێن  دەدات  بە وەرگرتن و  ھەڵمژینی  ئۆكسجین و  لەم  ڕێگەیەشەوە  خوێنی پاك  دەچێت  بۆ  جگەر كە وەك پاڵاوتەیەك    جگەر  پاك  ئەكاتەوە ، بێ گومان خواردنەوەی بڕێكی  باش  لە ئاو   دەبێتە  ھۆی چالاك  كردنەوەی  خانەكانی  لەش و  پاككڕدنەوەی  لە مادە  ژەھراویەكان و سوتاندنی  چەوریی  لەش و  مادە مەترسیدارەكان  دەكات  بەپاشەرۆ یەكی  بێ  مەترسی  و لەڕێی  میزەوە دەیكاتە دەرەوەو  چونكە  یەكێك  لە مەترسیدارترین  نەخۆشی  كە  توشی  جگەر  دەبێت   ژەھراویی بونیەتی .

بەكارھێنانی  ڕێجیمیكی  ھاوسەنگ .

بۆ ھێنانە  خوارەوەی  كێشی جەستە  كە  ئەمەش   بە  بەكار ھێنانی  بەرنامەیەكی  تۆكمەیی  وەرزشی   بێگومان  وەرزش و  جۆری  خواردن یارمەتی دەرێكی  گرنگن   بۆدوركروتنەوە لە نەخۆشیەكان  و ھیچ شتێك لە وەرزش كردن   تەندروستر نیە  بۆ لەش  ئەگەر  ڕاھێنانی  جەستەیی نەكڕێت ئەوا  دوچاری‌   قەڵەویی و  پەستانی  خوێن و  نەخۆشیەكانی  جگەر دەبینەوە .


PM:07:36:14/10/2020




ئه‌م بابه‌ته 2088 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌